ئەمرۆ بەیانی 12ی8ی2021 د.عبدالله محمد رواندزی زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی و مامۆستای کۆلێژی ئیمام ئەعزەم و پێشنوێژ‌و وتارخوێن لە پردێ كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز د.عبدالله محمد رواندزی
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و مامۆستای ئایینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی (د.عبدالله محمد رواندزی)مان پێگه‌یشت کە بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی زانا‌و شارەزاو هەڵکەوتوو بوو، وەک مامۆستای کۆلێژی ئیمام ئەعزەم و پێشنوێژ‌و وتارخوێن لە شارۆچکەی پردێ لەحاڵی خزمەت جێدەستی دیار‌و بەرچاو بووە.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
12ی8ی۲٠۲1