ئەمرۆ 23ی8ی2021 بە ئامادەبوونی د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی و بەشداری ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی شاری هەولێرو دەوروبەری سیمینارێک بەرێوە چوو.
سیمینارەکە بەناونیشانی (فرەیی ئایینی لە کوردستان - خوێندنهوهیهكی زانستی و واقعی) بۆ بهرێز د. أنس محمد شریف دۆسكی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان رێکخرا بوو، کە تێیدا بە تێرو تەسەلی باسی لە ناوەرۆکی بابەتەکە کردو شرۆڤەیەکی وردی بنەڕەت و مێژوو و سنوورو پێکهاتەی فیرقەی عەدەوی بۆ ئامادەبووان خستە ڕوو.
دواتر مامۆستایانی بەژداربوو لەرێی پرسیارو سەرنج و تێبینیەکانیانەوە سیمینارەکەیان دەوڵەمەند کردو گفتوگۆیەکی بەرهەمدار لەسەر ناوەرۆکی سیمینارەکە هاتە کردن.
شایەنی باسە ماوە ماوە یەکێتی زانایان وەک بەشێک لە هەوڵ و چالاکیە رۆشنبیرییەکان سیمیناری زانستی لەسەر هەندێ پرس و بابەتی هاوچەخ بە ئامانجی بایەخدان بە بواری پیشەیی و رۆشنبیری ئەنجام دەدات.