ئێوارەی ئەمرۆ 27ی8ی2021 مامۆستا مەلا عومەر مەزڵوم زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز مامۆستا مەلا عومەر مەزڵوم
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و مامۆستای ئایینی و نووسەرو شاعير کەسایەتی کۆمەڵایەتی شاری هەولێر (مامۆستا مەلا عمر محمد صالح - ناسراو بە مامۆستا مەلا عومەر مەزڵوم)مان پێگه‌یشت کە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی زانا‌و شارەزاو لەبواری شیعر‌و ئەدەبیات هەڵکەوتوو بوو، خزمەتێکی زۆری لەرێی مزگەوت و مینبەر پێشکەش بە موسڵمانانی کردووەو کەسێکی سادەو دیندارو کۆمەڵایەتی و جێی ڕێز‌و تەقدیر بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
27ی8ی۲٠۲1