ئەمرۆ 6ی9ی2021 مامۆستا مەلا مجید مامەرۆک زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز مامۆستا مەلا مجید مامەرۆک
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و مامۆستای ئایینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی شاری هەولێر (مامۆستا مەلا مجید مامەرۆک)مان پێگه‌یشت کە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی زانا‌و شارەزاو هەڵکەوتوو بوو، خزمەتێکی زۆری مزگەوت و ئیسلام و موسڵمانانی کردووەو کەسێکی سادەو دیندارو کۆمەڵایەتی و جێی ڕێز‌و تەقدیر بوو، ئەندامێکی کارای لقی هەولێری یەکێتی زانایان بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
6ی9ی۲٠۲1