رۆژی 12ی9ی2021 مامۆستا مەلا یوسف کریت سلیفانی زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری زاخۆ كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز مامۆستا مەلا یوسف سلیفانی
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و مامۆستای ئایینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی شاری زاخۆ و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان (مامۆستا مەلا یوسف سلیفانی)مان پێگه‌یشت.
مامۆستا کەسێکی شارەزاو هەڵکەوتوو بوو، ئەندامێکی کارای یەکێتی زانایان و خاوەن هەستێکی بەرزی نەتەوەیی و نیشتمانی بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە لقی زاخۆی یەکێتی زانایان خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
12ی9ی۲٠۲1