یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایانی لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی قەزای شقڵاوە کۆبوونەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/09/2021 : 14:09:06
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمڕۆ ٢٠ ئەیلول ٢٠٢١ دووشەمە د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بە ئامادەبوونی د. عبداللە وەیسی  سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و پ.ی د. دیار جباری بەڕێوەبەری گشتی دیوان بەوەکالەت ، بەرەچاوکردنی رێنماییە تەندروستیەکان لەگەڵ وتار خوێنان ومامۆستایانی ئایینی قەزای شەقڵاوە کۆبوەوە.


وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی لەوتەیەکەیدا بەخێرھاتنی مامۆستایانی ئایینی کردو خۆشحاڵی خۆی دەربری بەدیداری مامۆستایان، دواتر رۆڵی مامۆستایانی بەڕێزی بەرز نرخاند لە بڵاوکردنەوەی بیری میانرەوی خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، ھەروەھا جەختی لە پاراستنی یەکڕیزی تەبایی کۆمەڵایەتی کردەوەوبە خاڵی بە ھێزی سەرکەوتنی دانا، دواتر بە ناوی حکومەتی کوردستان سوپاسی مامۆستایانی کرد کە لەکاتی ھاتنی قەیرانەکاندا ڕۆڵیان ھەبووە لە ئارامی و بڵاو کردنەوەی ھۆشیاری، لە تەوەرێکی تردا جەختی لە ئایین پەرەوەری و نیشیتمان پەروەری کردەوە ھەروەھا ئاماژەی بەبۆردی وتاری ھەینی کردو رایگەیاند بۆردی وتار لەسەر بنەمای راسپاردەکانی کۆنفرانسی رێکخستنی وتاری ساڵی ٢٠١٦دروست بووە، وتی وتار ئەمانەتێکی گەورەیە بۆیە ئێمە پێکەوە لەخزمەتی ھاوڵاتیانی ئازیزی کوردستاندا دەبین، لەبەشێکی ووتەکەیدا پەیوەندی بەھێزی نێوان یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقافی بەرز نرخاند بۆ گەیاندنی پەیامی ئایینی، دواتر ئاماژەیدا بە بەرەو پێشبردنی قوتابخانەو خوێندنی ئیسلامی و خزمەتکردنی حوجرەکان بەرەو پێش بردنیان ئامانجیش لێ ی تەنھا دروست کردنی مامۆستای ئایینی بێت.


دواتر د. عبداللە مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان لەوتەیەکدا باسی لە رۆڵی زانایان و قۆناغی ئێستاو ئەرکە هەنوکەییەکان کردو پشتیوانی بۆ ھەنگاوە پر خزمەتەکانی وەزارەت دووپاتکردەوە، کە پەیوەندی بەھێزی زانایان و ئەوقاف خزمەت بە پرۆسەی خزمەتکردنی ئایینی دەکات بۆیە لەقۆناغی داھاتوو لەھەموو پرۆژەو بریارەکان پێکەوە دەبین ئەویش بەئامانجی خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و پەیامە راستەقینەکەی دواتر خزمەتکردنی زانایانی ئایینی.


لەکۆتایدا مامۆستایانی بەڕێزی بەشدار پرسیارو پێشنیارەکانیان خستەڕوو بۆ خزمەتی ھەموولایەک.