ئەمرۆ 21ی10ی2021 مامۆستا مەلا رەسوڵ سورەدێی کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی رانیە كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز مامۆستا مەلا رەسوڵ سورەدێی
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی مامۆستای ئایینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی دەڤەری رانیە (مامۆستا مەلا رەسوڵ سورەدێی)مان پێگه‌یشت کە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
21ی10ی۲٠۲1
هەر بەو بۆنەوە لقی ڕانیەی یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌وادەی مامۆستای رەحمەتی ده‌کات ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)
بۆ بنەماڵەی به‌رێز جەنابی مامۆستا مەلا ڕەسوڵ سورەدێیی
هەواڵی وه‌فاتی جەنابی مامۆستامان پێگه‌یشت
جەنابی مامۆستا زانایایەكی دیندارو ڕوخۆش و دڵسۆز و خزمەتێکی زۆری مزگەوت و موسڵمانانی کردووەو کەسایەتی جەنابیان هەڵكەوتوو سادەو کۆمەڵایەتی و جێی ڕێز‌و تەقدیر بوو لەناوچەكە به‌و بۆنه‌وه لقی ڕانیەی یەكیەتی زانایان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە هەموو خانه‌واده‌و خۆشەویستان و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین له‌خوای میهرەبان داواکارین هەموو ئازاره‌كانی بۆ كردبێتە كەفارەتی گوناحەكانی وە جەنابی مامۆستا لەگەڵ پێغەمبەران و شەهیدان و پیاوچاکان و زانایانی کارکردەی ئوممەتدا حەشری بکات و بەفیردەوسی باڵا شادی بکات...
انا لله وانا الیه را‌جعون
لقی ڕانیەی یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
بەشی ڕاگەیاندنی لق
21/10/2021