ئەمرۆ 30ی10ی2021 مامۆستا مەلا عبدالله ئامۆکەیی زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی ناحیەی حەریر كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز مامۆستا مەلا عبدالله ئامۆکەیی
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و مامۆستای ئایینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی ناحیەی هەریرو دەڤەری سورچیایەتی (مامۆستا مەلا عبدالله ئامۆکەیی)مان پێگه‌یشت کە بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی زانا‌و شارەزاو هەڵکەوتوو و دڵسۆز بوو، خزمەتێکی زۆری بە ئیسلام و موسڵمانان کردووەو کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی رێزلێگیراو بوو، به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
30ی10ی2021