ئەمڕۆ ۲۵ی۱۱ی۲٠۲۱ مامۆستا مەلا عبدالکریم مەلا عەلی زالیاو کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری کەرکوک بەهۆی نەخۆشی درێژخایەن كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز مامۆستا مەلا عبدالکریم مەلا عەلی زالیاو
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و مامۆستای ئایینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی شاری کەرکوک و باوکی بەرێز مامۆستا مەلا تۆفیق بەڕێوەبەری ئەوقافی کەرکوک (مامۆستا مەلا عبدالکریم مەلا عەلی زالیاو)مان پێگه‌یشت کە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
۲۵ی۱۱ی۲٠۲۱