ئەمرۆ 6ي12ي2021 شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی شەقلاوە و بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران سەردانی لقەکەمانیان کرد.
بەڕێز مامۆستا مەلا خالد مەلەکی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقەکەمان پێشوازی کرد لە
بەڕێزان کاک حاجی ڕێباز بەڕێوەبەری ئەوقافی شقلاوە و دکتۆر پشتیوان سرێشمەیی بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران و
تێبینەری ئەوقافی چۆمان و مێرگەسۆر و شاندێکی یاوریان لە دیدارەکەدا چەند تەوەرێک گفتوگۆیان لەسەر کرا،
لە دانیشتنەکەدا بەڕێز ملا ملحم گەردی کارگێری لق ئامادە بوو.