سەرلەبەیانی رۆژی دووشەمە 2021/12/13لەبارەگای لقی شقلاوەی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا تحسین خۆشناو بەرپرسی لقی یەکێتی زانایان و کارگێرو ئەندام و بەرپرسی ناوچەکانی سەربەلقی شقلاوەی یەکێتی زانایان کۆبونەوەی فراوانی مانگانەی لق ئەنجام درا سەرەتا بەرپرسی لق باسی لەو کارو چالاکی و ڕاسپاردەکانی مەکتەبی تەنفیزی کرد، لەلایەن ئامادەبوانی کۆبونەوەکە گڤتو گۆی تێر و تەسەلی لەسەرکرا، دواتر لە سەر ڕەوشی زانایانی دەڤەرەکە و شوێنە ئاینیەکان و چاودێری کردنی بڕیارەکانی کۆبونەوەی ڕابردوو کۆبونەوەکە زیاتر فراوانکرا ،و لە کۆتاییدا چەند بریارێکی نوێی پەیوەست بەزانایانی دەڤەرەکەو ناوچەکانی سەربەلق دەرکرا بۆزیاتر بەرەوپیشبردنی کاری رێکخراوەیی و ئەرکی ئاینی و نەتەوەیی زانایان .
هەندێک لە خالانەی بونە دەرەنجامی ئەم کۆبونەوەیە ئەوانەی خوارەوەبوون
1 بەردەوامی سیمینارەکان لە بارەگای لق و وە فراوانتر بکرێت بۆ ناوچەکان
2 داواکردن لە لایەنی پەیوەندیدار بە جێبەجێکردنی خانووی زانایان لە سنوری پارێزگای هەولێر
3 بەردەوام بوون بۆ دابین کردنی هەویەو ناسنامەی یەکێتی زانایان کۆتا مۆلەت بۆ دروستکردنی هەویە مانگێکی ترە
4 ئاوڕدانەوەیەک لەو مامۆستایانەی کە پیشەی پێش نوێژو وتارخوێنی دەکەن بە خۆبەخشانە هەوڵبدرێت بۆ بوون گرێبەست لە لایەن وەزارەتی ئەوقاف و کارو باری ئاینی سودمەندبن لە پرۆژەی دروستکردنی خانووی زانایان
ملا زهرالدین خیلانی کارگێڕی لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان و بەرپرسی ڕاگەیاندنی لق