ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/12/14 بە ئامادەبونی بەرپرسی لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان بەڕێز (مامۆستا تحسین خۆشناو) و بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و کاروو باری ئایینی پارێزگای ھەوڵێر بەڕێز (طيب زرار شيرواني ) و بەڕێوەبەری ئەوقافی شقڵاوە بەڕێز ( کاک حاجی ڕێباز )و مامۆستایانی ئایینی و بەرپرسانی حزبی و حکومی و ژمارەیەکی بەرچاو لە خەلکی شارۆچکەی هەریر مزگەوتی جلال ھمزە بە ڕووی نوێژ خوێنانیان کردەوە،
لەم بۆنە پیرۆزەدا هەر یەک لە بەرپرسی لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان و بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی هەولێرو سەرۆکی لیژنەی فەتوای شقلاوە وتەیان پێشکەش کردو باسی گرینگی دروستکردن و ئاوەدانکردنەوە بەخواپەرستی و پاک ڕاگرتنی مزگەوتیان دووپات کردەوە دواتر بەدەست خۆشی دوعای سەرکەوتن بۆ خێرخوازان کۆتایی پێهات.
ملا زهرالدین خیلانی کارگێڕ لقی شقلاوە و بەرپرسی ڕاگەیاندن