ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی (18.12.2021 ) بە بەشداری لقی ئاکرێ ـ یەکێتی زانایان بە نوێنەرایەتی بەڕێز مەلا ابراهیم رەمەزان کارگێڕی لق و بەرپرسی ناوچەی بەردەڕەش ـ یەکێتی زانایان و بە ئامادەبونی بەڕێز بەڕێوەبەری ئەوقافی بەردەرش و بەرێوەبەری ناحییەی رۆڤیا و بەرێوەبەری پۆلیسی رۆڤیا وە بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەمامۆستایانی ئاینی و ریش سپی وپیاوماقول و خەلکی دەڤەرەکە ، مزگەوتی (فیردەوس ) لە گوندی (چەمە) هاتەکردنەوە، ئەم مزگەوتە لە لایەن خێر خواز کێخوا (سلام حاجی انور فقی مرکی ) هاتووتە دروست کردن.
شایەنی باسە لە لایەن بەڕێز مەلا ابراهیم ڕەمەزان ووتەیەک بەناوی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان و ئەوقافی بەردەڕەش ناحیەی ڕوڤیا پێشکەش کرا کە تێیدا وێڕای دەست خۆشی و سوپاسکردنی خێرخواز ، تیشکی خستە سەر ڕۆل و پێگەی مزگەوت لە ڕووی پرسەکانی ئایینی و کۆمەلایەتی نشتیمان پەروەری.