ئەمڕۆ سێشەممە ٢١⁄ ١٢⁄ ٢٠٢١ شاندێکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان کە پێکهاتبو لە بەرێز م.ملا حەمەئەمین بەرپرسی لق و کارگێڕانی لق و ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی قەزای کەلار و بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان و بەڕێوەبەری یاریدەدەرێتی ئاسایشی کەلار و مامۆستایانی ئاینی و ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان، بەشداریان کرد لە (دیداری مامۆستایانی ئاینی بۆ ڕووبەڕوبەنەوەی توندڕەوی) کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی گەرمیان سازکرابوو.
لەبەشێکی دیدارەکە باس لە گرنگی ڕۆل و کاریگەری مامۆستایانی ئاینی لەمزگەوتەکان و ناوەندەکانی خوێندن و پەیمانگا و کۆلێجەکان بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی بیری توندڕەوی کراو، ئاماژەش بەوە کرا کە قورئانی پیرۆز هەڵگری پەیامی پێکەوەژیان و یاسای ژیانی مرۆڤایەتین مامۆستایانی ئاینی بەرێز ئەتوانن ڕۆڵی گەورە بگێڕن بە ڕونکردنەوەی پەیامەکانی قورئانی پیرۆز.
راگەیاندنی لقی گەرمیان