به داخه‌وه ساڵی 2021 رێك (74) زانا‌و مامۆستای ئایینی وه‌فاتیان كردووه، ئه‌مه‌ش بۆ زانایانی ئایینی‌و خه‌ڵكی موسڵمان‌و یه‌كێتی زانایان كۆست‌و كه‌لێنێكی گه‌وره‌و له‌هه‌مان كات بۆ مه‌یدانی ئه‌هلی زانست‌و شه‌ریعه‌ت‌و خزمه‌تی مینبه‌رو میحراب‌و مزگه‌وت خه‌ساره‌تێكی مه‌زنه‌و پڕ كردنه‌وه‌ی شوێنیان ئه‌سته‌مه..!
ئه‌وانه‌ی وێنه‌یان له خواره‌وه دانراوه، ئه‌و زانا‌و مامۆستا ئایینیانه‌ن كه له ماوه‌ی نێوان ساڵی 2021 واته له 1ی1ی2021 تا 31ی12ی2021 به‌هۆكاری جیا جیا كۆچی دواییان كردووه، له‌وانه هه‌ندێكیان به‌هۆكاری چوونه نێو ته‌مه‌ن‌و به‌هۆی نه‌خۆشی درێژخایه‌نه‌وه بووه، به‌ڵام به‌شی هه‌ره زۆریان واته (47) مامۆستای ئایینی به هۆی نه‌خۆشی ڤایرۆسی (كۆرۆنا) گیانیان له‌ده‌ست دا.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له كات‌و ساتی له‌ده‌ستدان‌و كۆچباربوونی هه‌ر یه‌ك له‌و مامۆستا به‌رێزانه پرسه‌نامه‌و هاوخه‌می تایبه‌تی خۆی بۆ خانه‌واده‌و كه‌س‌و كاریان ده‌ربڕیوه‌و له سایتی فه‌رمی یه‌كێتی زانایانیش بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له كاتی نه‌خۆشبوونی به‌شێكیان یه‌كێتی زانایان له هه‌واڵپرسین‌و كارئاسانی‌و هاوكاری درێغی نه‌كردووه‌و به‌رده‌وام له خه‌می ته‌ندروستی‌و سه‌لامه‌تی زانایان دابووه.
به ئامانجی به‌زیندوو هێشتنه‌وه‌ی خزمه‌ت‌و دڵسۆزیه‌كانی ئه‌و زانا به‌رێزانه‌ی وه‌فاتیان كردووه، راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان هه‌وڵی داوه‌و وێنه‌و ناو‌و و به‌رواری وه‌فات‌و شوێنی نیشته‌جێ بوونیان تۆمار بكات‌و بڵاوی بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌رشیف‌و لای خه‌مخۆرانی بواری زانست‌و شه‌ریعه‌ت پێگه‌و ناوبانگیان به دره‌وشاوه‌یی له سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو بمێنێته‌وه‌و له یاد نه‌كرێن.