ئەمرۆ 13ی2ی2022 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی ناوچەی شارباژێر سەر بە پارێزگای سلێمانی مامۆستا مەلا ساڵح سەراوی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز: مامۆستا مەلا ساڵح سەراوی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و ئاینپەروەرو دڵسۆزی ئیسلام و موسڵمانان (مامۆستا مەلا ساڵح سەراوی)مان پێگه‌یشت کە ئەم ئێوارەیە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستای رەحمەتی کەسایەتیەکی دیار‌و دیندارو پیاوێکی سادەو خەمخۆری مزگەوت و حوجرەو فەقێ و ئەهلی زانست بوو، هەموو تەمەنی لە خزمەتی ئایین و نیشتمان خەرج کرد‌و کەسێکی دیاری ناوچەی شارباژێری سنووری پارێزگای سلێمانی بوو
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
13ی2ی۲٠۲2