ڕۆژی پێنج شەممە 2022/2/17 لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان لە میانی بەردەوامی دانیشتنی هەفتانەی زانایان و گەنگەشەی پرسە گەرم و گرنگەکان دیدارێکی بۆ زانایانی سنووری لقی شەقڵاوە رێکخست.
لەو دیدارە زانستیە کە ژمارەیەک لە زانایانی ئایینی بەشدار بوون، باس لە ( فەتواو جۆرەکانی فەتوا بەتایبەتی فەتوای شاز) کرا.
پێشکەشکاری بابەتی زانستی دیداری هەفتانەی ئەمجارە بۆ بەرێز مامۆستا مەلا ( كامران ئازادی شقلاوە) بەناونیشانی( جۆرەکانی فەتواو لەوانیش فەتوای شاز چونکە ئەو جۆرە فەتوایە ئیشی پێناکرێت) بەرێوە چوو.
خۆشبەختانە دوای تەواو بوون و پێشکەش کردنی بابەتەکە زانایانی بەشداربوو بە پرسیارو سەرنج و کۆمێنتی خۆیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کردو سەرکەوتووانە دانیشتنەکە کۆتایی هات.
مەلا زهرالدین خەیلانی - راگەیاندنی لقی شەقڵاوە