دواتر بەرێز پ.ی.د.ئیدریس قادر حمد ئەمین راگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان وتارێکی پێشکەش کرد‌و ئاماژەی بە ئامانجی سیمپۆزیۆمەکە کرد‌و تیشکی خستە سەر پرسی فەتواو قۆناغ و ئەرکی هەنووکە لەمەڕ بەرەو پێشبردنی رەوشی فەتوا لە هەرێمی کوردستان.
لە قسەکانی ئاماژەی بەوەدا، کە فه‌توا بریتیه له پرۆسه‌ی دابه‌زاندنی ده‌قه پیرۆزه‌كان و مه‌به‌سته‌كانیان بۆ زه‌مینه‌ی ئاكار و گوفتارو كردار، بۆیه پێویستی به كۆمه‌ڵێك پێودانگ و قۆناغبه‌ندی و ره‌چاوكردنی پێوه‌ری زانستی و ئه‌كادیمی هه‌یه.
هەروەها گوتیشی: له‌م پێناوه‌دا وه‌ك باڵاترین ناوه‌ندی ئه‌كادیمی خاوه‌ن باكگراوندنی ئایینی كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان هه‌ستاوه به ئه‌نجامدانی ئه‌م سمپۆزیۆمه، له‌پێناو رێكخستنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی فه‌توادان له هه‌رێمی كوردستان و گێڕانه‌وه‌ی پیشه‌ی فه‌توادان بۆ پێشه‌وایانی راسته‌قینه‌ی ئایینی ئیسلام و دانانی سنور و چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی به مه‌به‌ست و بێ مه‌به‌ست، به‌نه‌شاره‌زایی ده‌ست بۆ فه‌توادان ده‌به‌ن و سه‌ر له خۆیان و شوێنكه‌وته‌كانیان و هاونیشتیمان ده‌شێوێنن.
زانایانی راسته‌قینه و موفتی و ئه‌هلی ئیجتهاد له كوردستان چینێكی له‌خۆبردوو و ماندونه‌ناسی كۆمه‌ڵگه‌ن، پێویسته رێز له هه‌وڵ و ماندوبونه‌كانیان بگیرێت و به یاسا مافه‌كانیان بۆ بڕیاربدرێت و پرۆسه‌ی فه‌توادانیش چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراوی یاسایی بۆ دابرێژرێت.