ئەمرۆ 27ی2ی2022 دوای تەواو بوونی مەراسیمی کردنەوەی سیمپۆزیۆمی هاوبەشی یەکێتی زانایان و کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی سەلاحەددین لەسەر پرسی فەتوا، پانێڵی یەکەمی رۆژی یەکەم بەرێوە چوو، کە بەرێز پ. د. جەمیل علی رسول بەرێوەبەری سەنتەری سەلاحەدینی ئەییوبی بۆ توێژینەوەو لێکۆڵینەوە ئیسلامیەکان سەرپەرشتی و ئەرکی بەرێوەبردنی پانێڵەکەی کرد.
لەم پانێڵە چوار توێژینەوەی تایبەت لەسەر پرسی فەتوا پێشکەش کران، کە بریتی بوون لەم ناونیشان و بەرێزانەی خوارەوە:
یەکەم: (خوێندنهوهیهكی زانستی بابهتیانه بۆ ئهو رهخنانهی كه رووبهڕووی ئهنجومهنی باڵای فهتوا له كوردستان دهبێتهوه)، لەلایەن بەرێز پرۆفيسۆر دكتۆر حسن خالد مصطفى موفتى.
دووەم: (فهتوای خوار و خێچ و، چهند كێشهیهك)، لەلایەن بەرێز پرۆفيسۆر دكتۆر عثمان محمد غريب ههلهبجهيى.
سێیەم: (ئیجتهادی بهكۆمهڵ پێناسهو گرنگی و دروستی بهڵگهكانی)، لەلایەن بەرێز پرۆفيسۆر دكتۆر كمال صادق ياسين لهك.
چوارەم: (هێڵ و بنهما گشتییهكانی فهتوادان له ڕوانگهی شهریعهتی ئیسلامدا)، لەلایەن بەرێز شيخ نياز راغب دێگهيى.
دواتر بەشداربووان بە چەند پرسیارو سەرنجێک پانێڵەکەیان دەوڵەمەنتر کردو پاشان سوپاس و پێزانین ئاراستەی بەرێوەبەری پانێڵ و توێژەران کرا.
شایەنی باسە ئەم سیمپۆزیۆمە لەژێر ناونیشانی (فەتواو لێکەوتەکانی لە نێوان پابەندبوون و پابەندنەبوون بە مەبەستەکانی شەریعەت) بە هاوبەشی لەلایەن یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و سەنتەری سەلاحەددینی ئەییوبی بۆ توێژینەوەو لێکۆڵینەوە ئیسلامیەکان لە کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی سەلاحەددین؛ رۆژانی 27و28ی2ی2022 لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆی سەلاحەددین لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و چەندین توێژینەوە لەو بارەوە دەخرێنە ڕوو.