یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ساڵیادی ئیسراو میعراج پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/02/2022 : 19:37:41
قه‌باره‌ی فۆنت

 لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵیادی ئیسراو میعراجی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەکات و خوازیارە ئەم یادە ببێتە مایەی خێرو بەخۆداچوونەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


(سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آَيَاتِنَا إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ) الإسراء:1.


بە بۆنەی هاتنەوەی ۲۷ی رەجەبی ۱٤٤3کۆچی، ساڵیادی شەوڕۆیی پێغەمبەری سەروەرمان (درودو سەلامی خوای لەسەر بێت) وێڕای دڵخۆشی و ئارامبوونەوەی دەروون، پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەکەین و خوازیارین بە رامان و وردبوونەوە لە واتاو دەرسەکانی ئەو یادە مەزنە، خەرمانێکی تازە لە پەرێزی ئیمان و پابەندی بە رێبازی ئیسلام و سوننەتی پێغەمبەر – درودی خوای لێ بێت- بێنینە کایەوە.


 وەک دەزانین شەوڕۆیی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) رووداوێکی کەم وێنەو موعجیزەیەکی گەورە بووە، کە پێویستی بە رامان و لێ وردبوونەوه هەیە، وێستگەیەکە بۆ رێبوارانی رێگای خواناسی بۆ گەیشتن بە ناسینی پتری پایەو مەقامی پێغەمبەر(درودی خوای لەسەر بێت).


وانەو پەیامەکانی ئەو گەشتە ئیمانیەی سەروەرمان وێڕای ئەوەی سەلمێنەری دەستەڵاتی خوای باڵادەستە، لەهەمان کات مەدرەسەیەکی گەورەی ئامۆژگاری و پەند وەرگرتن و پەروەردەو هەڵنانی دەروونە، بەتایبەت بۆ رۆژگاری ئێستا کە هەمووان لەپێناو گەشەی ئیمان و بەدەستهێنانی بەختەوەری و نزیکبوونەوە لە پاکی دەروونی و راستکردنەوەی هەڵەو پەڵەو کردارو رەفتاری نادروست، پێویستمان بە میعراجی رۆحە بۆ لای پەروەردگاری جیهان لەرێی پەیڕەوکردنی شەریعەت و سوننەتی پێشەوامان.


جارێکی تر ئەم یادە بەرزو شکۆدارە پیرۆز دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین بیکاتە مایەی خێر بۆ موسڵمانانی کوردستان.


 


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


27ی2ی2022