ئێوارەی ئەمرۆ 12ی3ی2022 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی کوردستان مامۆستا مەلا حمدامین وەرتی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز: مامۆستا مەلا حمدامین وەرتی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و ئاینپەروەرو دڵسۆزی بۆ ئیسلام و موسڵمانان (مامۆستا مەلا حمدامین مەلا رەسول وەرتی)مان پێگه‌یشت کە ئێوارەی ئەمرۆ کۆچی دوایی کرد.
مامۆستای رەحمەتی کەسایەتیەکی دیار‌و دیندارو پیاوێکی سادەو دڵسۆز بوو، لەناو ریزەکانی یەکێتی زانایان خزمەتێکی زۆری کردووەو ئەندامێکی کارا بووە، لە کۆنگرەی یەکەمی یەکێتی زانایان بەشدار بووەو دواتر لەبەر لێهاتووی لە پێگەی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان و ئەندامی لێژنەی باڵای فەتواو جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایان رۆڵی بینیوەو ئەندامی کۆنگرەی یەکەم و دووەم و سێیەم و چوارەمی یەکێتی زانایان بووەو لە ئاوارەییش وەک ئەندامی دەستەی بەرێوەبردن خزمەتی کردووە، لەگەڵ ئەوەش لە بڵاوکردنەوەی پەیامی ئایینی و خزمەتی کوردایەتی رۆڵی دیار‌و بەرچاو بووە.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
12ی3ی2022