ئەمرۆ 6ی6ی2023 شاندێکی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەسەرپەرشتی مامۆستا شێخ موسی شێخ یحیی باقلانی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان و یاوەری کارگێڕوئەندام لق و بەرپرسی ناوچەکان، چەندین دام و دەزگاو دامەزراوە لە سنووری پارێزگای دهۆک بەسەر دەکاتەوە.
سەرەتا سەردانی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانیان کردو دواتر سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و بەسەرکردنەوەی مامۆستا محمد ئیمام ئاکرەیی و شێخ وریا شێخ سەعید بەرزنجی و سەردان و هەواڵپرسینی مامۆستا مەلا عبدالخالق زێباری بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایانیان کرد.
هەروەها شاندەکە سەردانی بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروبار ئایینی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە دهۆک کردو لە کۆی دانیشتنەکان تەئکید لە هەماهەنگی و پێویستی پەیوەندی دوولایەنە کرایەوەو چەند پرس و بابەتێکی پەیوەست بە زانایان و دۆخی ئایینی باسی لێوە کرا.