ئەمرۆ 8ی6ی2023 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری دهۆک مامۆستا مەلا محمد سەلیم رێکانی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
برای بەرێز مامۆستا ئیحسان رێکانی ئەندامی پەرلەمانی کرودستان
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا محمد سەلیم رێکانی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی و نیشتمانپەروەر (مامۆستا مەلا محمد سەلیم رێکانی)مان پێگه‌یشت، کە ئەمرۆ دوای تەمەنێک خزمەت بە ئیسلام و موسڵمانان کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی هەڵکەوتوو لە بنەمایەکی دیار‌و دیندارو نیشتمانپەروەر بووەو خزمەتێکی گەورەی لەبواری ئایینی و نەتەوەیی پێشکەش کردووە.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە بەرێزتان و تەواوی خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
8ی6ی2023