ئەمرۆ 16ی6ی2023 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری ئاکرێ مامۆستا مەلا شاکر سەلیم ئاکرەیی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا شاکر سەلیم ئاکرەیی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری ئاکرێ (مامۆستا مەلا شاکر سەلیم ئاکرەیی)مان پێگه‌یشت، کە ئەمرۆ دوای تەمەنێک خزمەت بە ئیسلام و موسڵمانان کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی هەڵکەوتوو لە بنەماڵەیەکی دیار‌و دیندارو نیشتمانپەروەر بووەو خزمەتێکی گەورەی لەبواری ئایینی و نەتەوەیی پێشکەش کردووە، لەهەمان کات لەناو ریزەکانی یەکێتی زانایان کەسێکی دیار‌و مامۆستایەکی دڵسۆز بوو، وەک کارگێڕی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان هەمیشە پاڵپشت و جێی متمانە بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان و تەواوی خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
16ی6ی2023