یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
هەڵه‌بجه‌: گردبونەوەو پەیامی ناڕەزایی دژی سوکایەتیکردن بەقورئانی پیرۆز
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/06/2023 : 18:52:43
قه‌باره‌ی فۆنت

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بەرواری 2023/6/30 لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەناوی سەرجەم زانایان و جەماوەری دینپەروەری هەڵەبجەوە گردبونەوەیەکیان سازکرد بۆ ئیدانە کردن و ڕیسواکردنی ئەوکارە گێرەشێوێن و دوور لەهەموو بەها مرۆڤایەتیەکان و بەیاننامەیەکی ناڕەزاییان خوێندەوە تیایدا بەتوندی ئیدانەی هەموو جۆرە سوکایەتیەک كرا دژی ئایینی ئیسلام و پیرۆزیەکانی.


ئەمەی خوارەوەش دەقی بەیاننامەکەیە:

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەیاننامەی ناڕەزایەتی زانایانی ئایینی و جەماوەری ئیسلام پەروەری هەڵەبجە سەبارەت بەو دەستدرێژییەی کرایە سەر قودسیەتی قورئانی پیرۆز..
(یُڕیدُونَ أَن یُگْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْۆاهِهِمْ ۆێأْبَی اللَّهُ إِلَّا أَن یُتِمَّ نُورَهُ ۆڵوْ كَڕهَ الْكَافِرُونَ)



بەداخەوە جارێکیتر و بەبەرچاوی هەموو جیهان و بەبێ ڕەچاوکردنی هەستی ئایینی زیاتر لەملیارێک و نۆسەد ملیۆن موسڵمان دەستدرێژی کرایەوە سەر پیرۆزی و مەزنی قورئان، کە وتەی خوای گەورەیە و یەکەمین سەرچاوەی ئایین و ئایینداری موسڵمانانە، بەڕاشکاوی و بەو پەڕی تووڕەییەوە هەڵوێستی خۆمان سەبارەت بەم کارە دزێوە ڕادەگەیەنین و پێمانوایە ئەم ڕەفتارانە دەستدرێژی ئاشکرایە بۆ سەر ئازادی ئایینداری و مامەڵەی پێکەوەژیانی نێوان خاوەن ئایین و ئایدیا جیاوازەکان، هەروەها هۆكاری بڵاوکردنەوەی کەراهیەت و ڕق و کینەیە لەناو کۆمەڵگەی مرۆیی و خوڵقاندنی دۆخی نائارام و ناسەقامگیرە لەسەر ئاستی جیهان.


ئەم ڕەفتارە قێزەونە هیچ پاساوێکی ڕەوای نیەو تاوانێکی گەورەیەو هیچ لایەک سودی لێنابینێت، ئەم جۆرە ڕەفتارانە زەمینە بۆ توندڕەوی و گیانی تۆڵەسەندنەوە خۆش دەکات و لەم ڕووەشەوە دەسەڵاتەکان و دام و دەزگا فەرمییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەدۆخەکە بەرپرسیارن و دەبنە فاکتەرو سەرچاوەی توندڕەوی کە دزێوترین نموونەی توندڕەوی ئەو تاوانە گەورەیەیە لەوڵاتی سوید ئەنجام درا.


ئەوەی کە لەوڵاتی سوید ڕوویداو تیایدا پەڕاوی قورئانی پیرۆز سوتێنرا تاوانێکی زۆر گەورەیەو دژە لەگەڵ مافی ئاینداری و ئازادی بیرکردنەوە و باوەڕداری کۆمەڵگەکان، پێچەوانەی هەموو ئەو بانگەشەو دروشمە بریقەدارانەی ڕۆژئاوایە لەمەڕ پێکەوەژیان و دژایەتی توندڕەوی و ئازادی هزرو بیروباوەڕ.


بۆیە بەتوندی ئێدانەی ئەوکارە قێزەونە دەکەین و دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم جۆرە ڕەفتارانە هەوڵی تێکدەرانەیە و بەهۆیەوە دەیانەوێت ئاشوب و ئاژاوە بخوڵقێنن و پەیوەندی نێوان خاوەن ئایین و ئایدیا جیاوازەکانی ناو کۆمەڵگەی مرۆیی تێکبدەن،
ئەم ڕەفتارە ترسنۆک و نەفامانەو پشوودرێژی موسڵمانان تا ئەم کاتە ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێت کە تەنها موسڵمانان دەتوانن ئارامی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بپارێزن و خەمخۆری ڕاستەقینەی ئارامی و گیانی تەبایی و پێکەوەژیانبن لەسەر ئاستی جیهان، ئەوەیش كە ئەوانیتر بانگەشەی بۆ دەکەن تەنها دروشم و دووفاقیەو ناخیان پڕە لەڕق و شەڕەنگێزی،
ئێمە لێرەوە بەو کۆمەڵە کەسە نەفس نزم ودەستە لەرزۆک و بێ ناونیشانانە دەڵێین خەیاڵتان خاوە بەم ڕەفتارانەتان ناتوانن زەڕەیەک لەشکۆی ئیسلام و مەزنی و پیرۆزیی قورئان کەم بکەنەوە، مێژوو چەندین قۆناغ لەدژایەتی قورئان و ئیسلامی بۆ تۆمارکردووین کەهەمووی بەشکۆمەندی ئیسلام و سەرشۆڕی ناحەزانی کۆتایی هاتووە.


بێگومان ئەوەش دەزانین پێشوازی بەرفراوانی خەڵک لەئیسلام بەتایبەتی موسڵمانبوونی پۆل پۆل خەڵکی دەستەبژێرو هۆشیاری ڕۆژئاوایی ناحەزان و فاشیە نوێیەکانی تووشی شۆک کردووەو ئەم جۆرە ڕەفتارانەش دەرهاوێشتەی ڕقی پەنگخواردووی ناو ناخی بۆگەنیانە، بادڵنیابن کەهەمیشە قورئان لەبەرزی وبڵندیدایە و پرشنگ دەدات و خوای گەورە خۆی بڕیاری پاراستن و سەرکەوتنیشی داوە.


زانایانی ئایینی و جەماوەری موسڵمانی پارێزگای هەڵەبجە
٣٠/ ٦/ ٢٠٢٣