ڕۆژی پێنج شەممە 2023/7/13 لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان لە میانی بەردەوامی دانیشتنی هەفتانەی زانایان و گەنگەشەی پرسە گەرم و گرنگەکان دیدارێکی بۆ زانایانی سنووری لقی شەقڵاوە رێکخست.
لەو دیدارە زانستیە کە ژمارەیەک لە زانایانی ئایینی بەشدار بوون، باس لە ( برادەرایەتی یەکتر و بوون بە ئاوێنە بۆ یەکتر چونکە ئیماندار دەبێت ئاوێنەی ئیماندار بێت ) کرا.
پێشکەشکاری بابەتی زانستی دیداری هەفتانەی ئەمجارە بۆ بەڕێز مامۆستا مەلا ( تحسين خوشناو) بەرپرسی لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان بەناونیشانی ( فەلسەفەی ئاوێنەبون المؤمن مرآة المؤمن) بەرێوە چوو.
خۆشبەختانە دوای تەواو بوون و پێشکەش کردنی بابەتەکە زانایانی بەشداربوو بە پرسیارو سەرنج و کۆمێنتی خۆیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کردو سەرکەوتووانە دانیشتنەکە کۆتایی هات.
ملا زهرالدین خیلانی کارگێر لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان و بەرپرسی راگەیاندنی لقی شەقڵاوە.