ئەمرۆ 16ی7ی2023 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری هەڵەبجە مامۆستا مەلا عبدالوهاب حەمە کەریم هانەدنی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا عبدالوهاب حەمە کەریم هانەدنی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری هەڵەبجە (مامۆستا مەلا عبدالوهاب حەمە کەریم هانەدنی)مان پێگه‌یشت، کە ئەمرۆ دوای تەمەنێک خزمەت بە ئیسلام و موسڵمانان کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی هەڵکەوتوو خاوەن خزمەتێکی گەورە بوو لەبواری ئایینی و نەتەوەیی، لەهەمان کات لەناو ریزەکانی یەکێتی زانایان کەسێکی دیار‌و مامۆستایەکی دڵسۆز بوو، ئەندامی لێژنەی فەتوای لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان و تەواوی خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
16ی7ی2023