یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (هەڵوێستە ئایینی و نەتەوەییەکانی مەلا کورد) ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عباس زەردەهاڵی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی گشتی دەزگای مین سیمینارێکی هاوبەش لەسەر مەترسییەکانی مین ساز دەکەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە ستافی نوێی کۆمەڵەی قوڕئانخوێنانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان ئیدانەی هێڕشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: بە توندی ئیدانەی ئەو هێڕشانەی سەر کوردستان و بارەگاو هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا سفر محمد سعيد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی مێرگەسەری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی "حاجی سەنیە" لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات   
یەکێتی زانایان سیمینارێک بۆ مامۆستا  مەلا طاهير بەحرکەیی لەسەر گەشتە زانستیەکی بۆ وڵاتی یەکەن ساز دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/01/2025 : 13:54:00
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 27ی1ی2025 بە ئامادەبوونی بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و ماۆمستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و کاک طيب زرار بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێرو د.بەشیر خلیل سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و مامۆستا نەبەز ئیسماعیل بەرێوەبەری ئەوقافی هەولێرو مامۆستا حاتەم گەردی بەرێوەبەری ئەوقافی دەوروبەرو مامۆستا سید موسی باقلانی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینی سیمینارێکی تایبەت بە گەشتی مامۆستا مەلا طاهير بەحرکەیی بۆ وڵاتی یەمەن لە هۆڵی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەرێوە چوو.


سەرەتای سیمینارەکە وێڕای خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز، بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو هیوای خواست ئەم جۆرە سیمینارانە ببنە هەنگاوێکی گرنگ بۆ خزمەتی مامۆستایانی ئایینی و ناساندن و بایەخدانی رۆڵ و پێگەیان و دروستکردنی کەشێکی لەبار بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی رەوشتی رۆشنبیری ئایینی و گەنگەشەی پرسە گرنگ و گەرمەکان.


دواتر بەرێز مامۆستا مەلا تاهیر بەحرکەیی سیمینارەکەی پێشکەش کردو، تێیدا بە وردییەوە باسی لە گەشتەکەی بۆ وڵاتی یەمەن کردو تیشکی خستە سەر وێستگەکانی سەفەرەکی، چۆن بانگێشتکراوەو چیان باس کردووەو چیان ئەنجام داوە، لەگەڵ باسکردنی چەند تەوەرێکی زانستی و گفتوگۆی چەند پرسو بابەتێکی فیقهی و هاوچەرخ و پەیوەندی زانایانی کورد و یەمەن و تێڕوانینیان لە پابەندی رێڕەوی زانستی و عیرفانی و بڵاوکردنەوەی دینداری و پاراستنی رێبازیی زانستی.


دواتر مامۆستایانی بەشداربوو بە سەرنج و تێبینی و پرسیار سیمینارەکەیان دەوڵەمەند کردو بووە مایەی خۆشحاڵی هەموو لایەک.