یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   ساڵیادی رادیۆی (دەنگی زانایان) لەهەموو لایەک پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مەلا حمدامین بەرگرکەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە سەر رەوشی کوردانی رۆژئاڤا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەنجام دەدات    *****    *****   دیداری سەرۆکی یەکێتی زانایان و شێخ مورشید خەزنەوی و تاوتوێکردنی رەوشی کوردانی سوریاو هەڵوێستی زانایان    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێکی گرنگ و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێکی زانستی تایبەت بە پێکەوەژیان لە زانکۆی نۆڵج دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەسەر رووداوەکانی حەلەب پەیامێک بڵاو دەکاتەوەو ئیدانەی هێڕشی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2025 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2025دا   
ئەنجومەنی باڵای فەتوا: رێژەی زەکات و سەرفیترەو فیدیەی مانگی پیرۆزی رەمەزان دیاری دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/02/2025 : 19:35:28
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی 18ی2ی2025 ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان تایبەت بە پرسی دیاریکردنی رێژەو ئەندازەی زەکاتی پارە و سەرفیترەو فیدیەی رۆژووی مانگی رەمەزان کۆبوويەوە.


لەکۆبوونەوەکەدا دوای هەلسەنگاندن و شرۆڤەی وردی پرسی دیاریکردنی رێژەی زەکات و سەرفیترەو فیدیە لە چوارچێوەی بنەماکانی شەریعەت و رێساکانی فیقهی ئیسلامی و بەراوردکردنی بۆچوونی گەورە زانایان و لەبەر چاوگرتنی نرخی زێڕو زیوو، پاڵپشت بە بەڵگەی دروست و زانستی رێژەو ئەندازەی زەکات و سەرفیترەو فیدیەی بەم شێوەیەی خوراەوە دیاری کرد:


یه‌كه‌م: ڕێژه‌ی سه‌رفیتره‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك له‌ ئه‌مساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م (3000) سێ هه‌زار دینار ده‌بێت.


دووه‌م: ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژوو نه‌بوون بۆ هه‌ر ڕۆژێك (3000) سێ هه‌زار دینار ده‌بێت.


سێیه‌م: ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كاتی تێدا واجب ده‌بێت (نیصابی زه‌كات) بریتییه‌ له‌ (2,500,000) دوو ملیۆن و پێنجسەد هه‌زار دینار، واته‌: هه‌ركه‌سێك (دوو ملیۆن و پێنجسەد هه‌زار دیناری عێڕاقی )هه‌بێت و، ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه‌، واجبه‌ بۆهه‌ر ملیۆنێك بیست و پێنج هه‌زار دیناری عێڕاقی به ‌زه‌كات بدات به‌ هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تان.