یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات    *****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان دیدارێکی فراوان لەگەڵ زانایانی ئایینی بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (ئەنفال لە نێوان نیدای ئاسمان و ستەمی زەویدا) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ و پیشەیی و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين ئيبراهيم خۆشناو کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی مامۆستا مەلا رەئوف شارستێنی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان لەسەر دیاردەی چەقۆو چەک هەڵگرتن پەیامێکی هۆشیاری ئاراستەی دەڤەرەکە دەکات و لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە بڵاودەکاتەوە    *****    *****   دەزگای ڕوئا سیمینارێک بەناونیشانی "ڕۆڵی زانایانی ئایینی و بەرەنگاربوونەوەی گوتاری رقەبەری" بۆ سەرۆکی یەکێتی زانایان ساز دەکات   
د.حەسەن موفتی: ئینتیما بۆ خاک ئەرکێکی پیرۆزی ئایینی و نیشتمانییە
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/03/2025 : 11:33:00
قه‌باره‌ی فۆنت

ھەولێر-KDP.info- پرۆفیسۆر د.حەسەن موفتی، پێی وایە، زانایان و مامۆستایانی ئایینیی کوردستان لە ڕابردوو و ئێستاش، بەردەوام داینەمۆی گەشانەوەی بیری نەتەوەیی خەڵک بوون، بە شێوەیەک ئایین و خۆشەویستیی نیشتمانیان ئاوێتە کردووە کە ببێتە دوو ڕووی ھەمان ئامانج.


د.حەسەن موفتی، پرۆفیسۆر لە زانکۆی سەڵاحەدین و ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای فتوای ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئینتیما بۆ خاک و خۆشویستن و بەرگریکردن لە خاکی شیرینی وڵات، ئەرکێکی پیرۆزی ئایینی و نیشتمانییە، بۆ بەرجەستەبوونی ئەو مەبەستە پیرۆزەش، پێویستە دادپەروەریی کۆمەڵایەتی ھەبێت و متمانەی نێوان میللەت و حکوومەت بەھێزتر بێت و ئاشتەوایی کۆمەڵگە بەرپا ببێت، تاوەکو خەڵکیش ھەست بەو ئەرکە پیرۆزەی سەرشانیان بکەن کە خۆشەویستییە بۆ خاک و نیشتمان و نەتەوە.


پرۆفیسۆر د.حەسەن موفتی ئەوەشی گوت: بەرگریکردن لە ئایین، نەفس، خەڵک، خاک، عەقڵ، ماڵ، شەرەف و کەرامەت لە ئیسلامدا تێکڕا مەبەستی شەرعین، ھەر لەسەر ئەو بنەمایەشە پێغەمبەر (د.خ) فەرمویەتی "ھەر کەسێک لە پێناو بەرگری لەوانە بکوژرێت، پلەی شەھیدی ھەیە، ئەمەش بە دەقی فەرموودەی پێشەوامان "مَنْ قُتِلَ دُونَ مالِهِ فهوَ شَهیدٌ، ومَنْ قُتِلَ دُونَ دِینِهِ فهوَ شَهیدٌ، ومَنْ قُتِلَ دُونَ دَمِهِ فهوَ شَهیدٌ، ومَنْ قُتِلَ دُونَ أهلِهِ فهوَ شَهیدٌ". (رواه الترمذی فی السنن بإسناد صحیح برقم (1421)والنسائی فی سننه كذلك برقم (4105) والإمام أحمد فی المسند برقم (1652) عن سعید بن زید (رضی الله عنه)."


ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای فتوا نموونەیەکی تری سەردەمی پێغەمبەری ئیسلام دەھێنێتەوە و دەڵێت: "پیاوێک ھاتە خزمەتی و گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا، ئەگەر کەسێک ھاتە سەر ماڵم بۆ ئەوەی لێم زەوت بکات، چی بکەم؟ فەرمووی: مەیدەرێ. گوتی: ئەی ئەگەر شەڕی لەگەڵدا کردم؟ فەرمووی: تۆیش بەرگری لێبکە. گوتی: ئەی ئەگەر منی کوشت؟ فەرمووی: تۆ شەھیدیت. گوتی: ئەی ئەگەر من ئەوم کوشت؟ فەرمووی: ئەو لە ئاگردایە."


د.حەسەن ھەروەھا گوتی: لێرەوە ڕایدەگەیەنین، ھەر کەسێک ماڵ و خاکی خەڵکی کوردستانی لە ناوچە دابڕێنراوەکان داگیر کردبێت، بەپێی شەرعی ئیسلام پێویستە بزانێت غائیب و داگیرکەری ماڵی موسڵمانانە، لە گوناھێکی یەکجار گەورەدایە، بۆیە واجبە لەسەری چۆڵی بکات و داوای گەردن ئازادیش لە خاوەنی خاکەکە بکات، تەنانەت لەسەر ئەو خاکەی داگیری کردووە، ناتوانێت مزگەوتیش دروست بکات، بۆیە حەرامە زەوییەکەی بکێڵێت، ھەر بە دەقی شەرعی، ھەتا لەسەر ئەو خاکە زەوتکراوەدا بێت و پێی وابێ حەڵاڵە و نەیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکانی، ھیچ عیبادەتێکی دروست و وەرگیراو نابێت، ئەگەر بەردەوام بێ لە بەحەڵاڵ زانین بۆ خۆی، نزیک دەکەوێتەوە لە کافربوون و سەلبی ئیمان.


 بڵند ئیبراھیم