یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   د.حسن پشدەری: سوپاس بۆ خوا بەرنامەی رێکمان داناوەو بەردەوامیش لە خزمەت حاجیان داین بۆ وڵامی پرسیارو پێدانی بەرچاوڕوونی ئەرکەکانی فەریزەی حەج    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی لە یەکێتی نیشتمانی دەکات    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایانی لقی ۱۹ ی پ.د.ک بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە هاوبەشی راوێژکاری نازی منداڵان کۆڕبەندێکی زانستی بەناونیشانی (منداڵ ئایندەیە.. هەنگاوێک بەرەو گەشەپێدانی منداڵان) بەرێوە دەبات    *****    *****   مامۆستا مەلا ديدار شێخانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله بێستانەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (چەمکی حاکمیەت – مفهوم الحاکمیە) ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەبارەی پشووی هاوینەو خولەکانی فێرکردنی قورئانی پیرۆز پەیامێک ئاراستەی زانایان دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی فراوانی ئاسایی یەکێتی زانایان لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکرێت    *****    *****   یەکێتی زانایان بە هاوبەشی رێکخراوی هاردوایەرد خولێکی زانستی بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی دەکاتەوە   
یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/05/2025 : 23:37:24
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 5ی5ی2025 بە ئامادەبوونی د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و د.دیار جەباری راوێژکاری وەزارەتی ئەوقاف و مامۆستا فارس جەوهەر بەرێوەبەری گشتی لەدیوانی وەزارەتی ئەوقاف و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی و فەتواو بەرپرس و کارگێرانی لقی هەولێرو نوێنەری دەستەی پاراستنی ژینگەو چاکوانانی بواری ژینگە، مەراسیمی ناساندنی کتێبی (دین و ژین و ژینگە) بەرێوەچوو، هەر بەو بۆنەشەوە سیمینارێک بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا بۆ بەرێز د.سیروان ئەحمە کەرکوکی نوسەری کتێبی ناوبراو بەرێوە چوو.


سەرەتای سیمینارەکە وێڕای خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز؛ بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو تێیدا باسی لە گرنگگی ژینگەو بایەخی ئیسلام بە ژینگەپارێزی کردو رۆڵی زانایانی ئایینی لەم رووەوە بەرز نرخاند، هەروەها سوپاس دەستخۆشی ئاراستەی د.سیروان کەرکوکی کرد بۆ سیمینارەکەو بەرهەمەکەی پێشکەش دەکات.


دواتر بەرێز د.سیروان کەرکوکی لەسەر ناونیشانی کتێبەکەو بابەتی ژینگە سیمینارەکەی پێشکەش کردو باسی لە بایەخی ئیسلام و پرسی ژینگە کردو چەندین ئایەت و فەرمودەو بۆچوونی زانایانی هێنایەوە، کە ئاماژە بوون بۆ گرنگی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە روانگەی ئایینی پیرۆزی ئیسلامەوە، هەروەها رایگەیاند کە پرسی ژینگە پرسێکی فراوانەو پێویستی بۆ هەڵمەت و هۆشیاری بەردەوام هەیە بۆئەوەی کۆمەڵگەو هاوڵاتیان هۆشیار ببنەوەو بایەخی پتر بە پرسی ژینگە بدەن.


دواتر ئامادەبووان بە پرسیارو وڵام سیمینارەکەیان دەوڵەمەند کردو پاشانیش لەلایەن مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایان سوپاس و پێزانین ئاراستەی د.سیروان کەرکوکی کرا.