سەرلەبەیانی رۆژی ۲۲/۷/۲۰۲٥ لەکاتژمێر ۱۰ی بەیانی سیمنیارێک ڕێکخرا لەشاری سلێمانی و بەرپرسی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان بەڕێز مامۆستا شێخ وەهاب بەرزنجی بەشداری تێداکرد لەو سیمینارە ژینگەییەدا کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز، بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و کارمەندان و ئەندامانی دەستەی ناوەندی سلێمانی لەپێناو یەکخستنی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا بەڕێز د.صالح نجیب مجید مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی بواری ژینگەی بانگهێشت کردبوو بۆشیکردنەوەی گۆڕانکارییە ژینگەییەکان بۆ ژمارەیەک لە لێپرسراوای فەرمانگە و ڕێکخراوەکانی تایبەت بە ژینگە و چەندین کەسایەتی لەبوارە جیاجاکاندا کەدڵسۆز و خەمخۆری ژینگەن.
شێخ وەهاب بەرزنجی بەناوی یەکێتی زانایانەوە چەند خاڵێکی گرنگی ئاراستەی ئامادەبووان کرد و دواتریش ڕێزلێنانی کۆمەڵە پێشکەش بە بەڕێز د. صالح مجید و ڕێکخراوی کارگەی کولتوور کرا لەهۆڵی کولتوور (کارگەی جگەرەی کۆن)
شیاوی گوتنە گفتوگۆی بەشداربووان و پێشنیارەکانییان دەکرێن بە ڕاسپاردە و دەنێردرێن بۆ لایەنی پەیوەندیدار بەمەبەستی کارکردن لەسەری لەپێناو ڕووبەڕووبونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا.