یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی مەکتەبی زانایانی کۆمەڵی دادگەری دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای دەزگای گشتی کاروباری مین دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا سعدالله یادگار کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فائق شارەزووری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک لەگەڵ موفتی و مورشیدانی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک مامۆستا مەلا طاهر بەحرکەیی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری سێزدەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی وەستیەت دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (تاوانی ناوزڕاندن و لێکەوتەکانی لە ڕوانگەی یاسا) ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان؛  دەزگای روانگە (سیستەمی پاککردنەوەی ئاوی دەستنوێژ و کۆکردنەوەی ئاوی باران و دووبارە بەکارهێناوەی بۆ ئاودان و شۆردن) لە مزگەوتی حاجی جەبار براغی لە شاری هەولێر دامەزراند    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان لەگەڵ زانکۆی گەرمیان نەخشەی دروستکردنی بینای کۆلێژی زانستە ئایینیەکان دەست پێدەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ جەعفەر حسین کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمود کوزینە کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە  (ئینتیما و وابەستەبوون، مانا و جۆرەکانی لەڕوانگەی ئیسلامەوە) دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/11/2025 : 20:34:30
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 4ی11ی2025 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری لە پانێڵێک بەناونیشانی (ئینتیما و وابەستەبوون، مانا وجۆرەکانی لەڕوانگەی ئیسلامەوە) کرد، کە لەلایەن سەنتەری سەڵاحەدینی ئەیوبی بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوە ئیسلامییەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشە زانستییەکانی کۆلێژ، لە هۆڵی (کوێت)ی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان بەرێوە چوو.


لە پانێڵەکەدا ڕاگری کۆلێژ (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و بەشێکی زۆر لە مامۆستایان وفەرمانبەران وقوتابییان بەشدار بوون، لە دەسپێکدا ڕاگری کۆلێژ (پ.د. جمیل علی سورچی) وتەیەکی پێشکەشکرد و وێڕای بەخێرهاتنی ئامادەبووان، تیشکی خستە سەر بابەتەکە و باسی گرنگی ئینتیما کرد بۆ خاک ونیشتمان، هەروەها جەختی لە پێگەو ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی کردەوە لە ڕابردوو ولە ئێستاشدا لە بابەتی گرنگیدان بە خاک ونیشتمان و زمان وکلتور.


پانێڵەکە بەم شێوەیە رێکخرابوو بەرێز (د. هێژا احمد نجم الدین) بەڕێوەبەری پانێڵ و پانێڵیستان: (د. عبداللە سعید وەیسی) ناونیشانی سیمینار (الإنتماء الی الوطن من منظور إسلامي) ، (پ.ی.د. جعفر نجم الدین) ناونیشانی سیمینار (الإنتماء الی الاسرة من منظور إسلامي) و (پ.ی.د. احمد محمود سیدۆک) ناونیشانی سیمینار (الإنتماء الی اللغة والتراث).


لە وتەی خۆیدا بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان بە شێوەیەکی زانستی تیشکی خستە سەر پێویستی ئینتیمای نیشمانی لە ورانگەی ئیسلامەوەو چەندین بەڵگەی خستە روو، کە پاڵپشتی هەستی نیشمانی دەکەن و لەم قۆناغەشدا پێویستە هەمووان بە هۆشیاری و وەک ئەرکێک پەرە بەو تێروانینە بدەین و رۆڵەکانمان لەسەر ئەو هەستە بەرزە رابێنین، چونکە تا نیشتمان و نەتەوەی خۆمان خۆشنەوێت ناتوانین وەک هاولاتی ئەرکی تەواوەتیمان جێبەجێ بکەین و لایەنێکی هاوکار بین بۆ قەزیەی نەتەوەیی.


لة دوماهيدا سوپاس وپێزانین پێشکەش بە بەڕێوەبەری پانێڵ و پانێڵیستەکان و لیژنەی نوێنەرایەتی قوتابییان کرد لەپای کارو چاڵاکییەکانیان.