ئەمرۆ 11ی11ی2025 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری قەڵادزێ و پشدەر؛ مامۆستا مەلا عبدالله رحمان حسین ناسراو بە مەلا عبدالله سۆفی رەحمان كۆچی دوایی كرد، یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا عبدالله سۆفی رەحمان
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی کەسایەتی ئایینپەروەرو دیندارو کۆمەڵایەتی (مامۆستا مەلا عبدالله سۆفی رەحمان)مان پێگه‌یشت، کە دوای ململانێی زۆر لەگەڵ نەخۆشی ئەمرۆ کۆچی دوایی کرد.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
11ی11ی2025