ئەمرۆ 15ی12ی2025 شاندێکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بەسەرپەرشتی مامۆستا مەلا ئیدریس ژالەیی بەررسی لق؛ سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیانی کردو لە دیدارێکدا وێڕای پێشکەش کردنی سوپاس و پێزانین، تاوتوێی خوێندنی ئیسلامی کراو بە پێویست زانرا داوای کردنەویە خوێندنی ئێواران بکرێت بۆ ئەوەی مامۆستایانی ئایینی سوودی لێ وەربگرن.
لە لێدوانێکی دا بۆ سایتی زانایان بەڕێز مەلا ئیدریس ژاڵەیی بەرپرسی لقی گەرمیانی زانایان ئاماژەی بەوەدا کە بەمەبەستی هەماهەنگی نێوان لقی زانایان و زانکۆی گەرمیان سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆکەمان کرد و ڕێز و سوپاسمان پێشکەش بە سەرۆکی زانکۆی گەرمیان کرد کە پشتیوانی کردین لە کردنەوەی بەشی زانستە ئاینیەکان و هەر لەم میانەیەشدا بەنوسراوی فەرمی داوامان لە سەرۆکایەتی زانکۆ کرد ئەمساڵ خوێندنی ئێواران بکرێتەوە و بوار بۆ مامۆستایانی ئاینی پێش نوێژ ووتارخوێنی مزگەوتەکانی سنورەکە بڕەخسێت درێژە بە خوێندن بدەن لە زانکۆکەدا .