ڕۆژی شەممە ٢٧-١٢-٢٠٢٥ لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان کۆتا کۆبونەوەی مانگانەی ساڵی ٢٠٢٥ ی ئەنجامدا بەسەرپەرشتی لێپرسراوی لق مامۆستا شێخ وەهاب سەنگاوی و ئامادەبوونی گارگێڕانی لق و بەرپرسی لیژنەی فەتوای لقی چەمچەماڵ ، لەکۆبونەوەکەدا جەختکرایەوە لەسەر چەندخاڵێک کە هەموویان تایبەت بوون بە مامۆستایانی ئایینی و خەڵکی هەرێمی کوردستان و شاری چەمچەماڵ .
سەرەتای کۆبونەوەکە بەدوعاو پاڕانەوە دەستیپێکرد بۆ مامۆستایانی ئایینی کۆچکردوو لەم ساڵەدا بەتایبەتی مامۆستا سەید نجم الدین ئەندامی لیژنەی فەتوای چەمچەماڵ .
دواتر بەڕێز لێپرسراوی لق تیشکی خستە سەر کارەساتی لافاوەکەی چەمچەماڵ و لایەن و لێکەوتەکانی بەگشتی و و ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی کوردستان و خێرخوازان و جێگری سەرۆکی حکومەتی بەرز نرخاند لە بەدەمەوەبوون و پەرۆشییان بۆچەمچەماڵ و خەڵکە موسڵمان و تێکۆشەرەکەی و بەناوی لقەوە سوپاسی هەموو موسڵمانان و خێرخوازان و کوردستانیانی خۆشەویستی کرد کە پێکەوە هاوکار و دەستبار و پەرۆشی خەڵکی چەمچەماڵ بوون و هەمووان داوایان کرد لە پەروەردگار کە پارێزراوو سەرکەوتویان بکات .
پاشان باس لەکاروچالاکییەکانی لقی چەمچەماڵ و ناوچەکانی سەربەلق و بەشەکانی لق کراو کارگێڕان و بەرپرسی بەشەکانیش بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کردو جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی کاروچالاکی و بەردەوامبوون لەخزمەتی یەکێتی زانایان و ئەندامەکانی ئەم ڕێکخراوە پیشەییە خۆڕسکەی کوردستان کەسەرجەم مامۆستایانی ئایینی ئەندامن تێیدا .