دوێنێ شەممە 17ی1ی2026 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە كۆلێژی یاسا له زانکۆی نۆڵج، به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان (پ.د.احمد دزه‌یی - سه‌رۆكی زانكۆ) و (ئایدن مه‌عروف - وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان) و ئامادەبوونی چه‌ندان كه‌سایه‌تی ئاینه جیاجیاكانی كوردستان؛ بەشداری وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی (لایه‌نه ئه‌رێنی و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی له كوردستان) کرد.
لەم وۆرکشۆبە بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان باسی لە پێویستی و گرنگی پێکەوەژیان کرد‌و تێڕوانینی ئایینی پیرۆزی ئیسلامی لەم بارەوە بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، هەروەک ئاماژەی بەو پێکەوەژیانەدا کە لە هەرێمی کوردستان هەیەو بۆتە فاکتەری پێشکەوتن و راکێشانی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆ کوردستان، کە ئەرکی هەموو لایەکە هەست بە بەرپرسیارێتی بکات بەتایبەت پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان بۆ ئەوەی ئەو پێکەوەژیانە تێک نەچێت و دەستی خراپ دزەی پێ نەبات.
دواتر لەلایەن بەرێز د.احمد دزەیی سەرۆکی زانکۆی نۆڵج سوپاس و رێز لێنان پێشکەش بە سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداربووانی وۆرکشۆپەکە کرا.