یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا حسن مامەش کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی مەکتەبی زانایانی کۆمەڵی دادگەری دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای دەزگای گشتی کاروباری مین دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا سعدالله یادگار کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فائق شارەزووری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک لەگەڵ موفتی و مورشیدانی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک مامۆستا مەلا طاهر بەحرکەیی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری سێزدەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی وەستیەت دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (تاوانی ناوزڕاندن و لێکەوتەکانی لە ڕوانگەی یاسا) ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان؛  دەزگای روانگە (سیستەمی پاککردنەوەی ئاوی دەستنوێژ و کۆکردنەوەی ئاوی باران و دووبارە بەکارهێناوەی بۆ ئاودان و شۆردن) لە مزگەوتی حاجی جەبار براغی لە شاری هەولێر دامەزراند    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان لەگەڵ زانکۆی گەرمیان نەخشەی دروستکردنی بینای کۆلێژی زانستە ئایینیەکان دەست پێدەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ جەعفەر حسین کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/01/2026 : 20:15:45
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 20ی1ی2026 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بەئامادەبوونی بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک وژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی؛ پێشوازی لە پۆلێک مامۆستا و قوتابی قۆناغی چوارەمی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی سەلاحەددین کرد، کە بەسەرپەرشتی بەرێزان د.هێژا احمد نجم الدين سەرۆکی یەشی خوێندنی ئیسلامی و د.نەزیر زێباری مامۆستای بەش، بەمەبەستی ناسینی پترو ئاگادار بوون لە کارو هەنگاوەکانی یەکێتی زانایان بەتایبەت لە بواری فەتوادان لە هەرێمی کوردستان هاتبوون.


وێڕای پێشوازی گەرم و بەخێرهێنان، بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان خۆشحاڵی خۆی بە دیدارەکە دەربڕی و رۆڵی زانستە ئیسلامیەکانی لە پێگەیاندنی شارەزایانی بواری زانستە شەرعیەکان بەرز نرخاند، دواتر پوختەیەکی لە مێژووی دامەزراندنی یەکێتی زانایان وەک رێکخراوێکی پیشەیی باس کردو بوارەکانی کارکردن بەتایبەت لە بواری فەتوادان بۆ ئامادەبووان روون کردەوە.


لەلایەن خۆشیانەوە شاندنی ناوبراو سوپاسی سەرۆک و مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانیان کرد بۆ پێشوازی و پیشاندانی ئەو رووە جوانەی یەکێتی زانایان کاری لەسەر دەکات و خزمەتی خەڵک و کوردستانیانی بە ئەولەویەتی کارەکانی خۆی داناوە.