ئیمشەو 31ی1ی2026 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دیاری سۆران و باڵەکایەتی؛ مامۆستا مەلا حمدامین بەرگرکەیی پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگەوتی گوندی شێخان كۆچی دوایی كرد، یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌ی هاوخەمی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا حمدامین بەرگرکەیی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و کەسایەتی ئایینپەروەرو خواناس (مامۆستا مەلا حمدامین بەرگرکەیی)مان پێگه‌یشت، کە دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی ئیمشەو لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
مامۆستای رەحمەتی کەسایەتیەکی دیار‌و دڵسۆز‌و دیندارو خاوەن هەستێکی بەرزی ئایینی بوو، هەموو تەمەنی بۆ خزمەتی زانست و ئیسلام و موسڵمانان تەرخان کرد بوو، هەمیشە دەم بە زیکرو سادەو خۆشەویستی لای خەڵک و جێی رێزێکی تایبەتی مامۆستایانی ئایینی بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
31ی1ی2026