ئەمرۆ 4ی2ی2026 ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆیی (دەنگی زانایان)ە، بە بۆنەوە راگەیاندنی یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
(( إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ)) هود:88.
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی (دەنگی زانایان) پیرۆزبایی گەرممان ئاراستەی سەرجەم بیسەران و هەوادارانی رادیۆکەمان دەکەین و سوپاس و دەستخۆشی زۆرمان بۆ بەرێوەبەرو ستافی رادیۆو سەرجەم هاوکاران دەکەین، بەتایبەت ئەو پێشکەشکارو میوانانەی بە بەرنامەی تایبەت خزمەتیان پێشکەش کردووە.
شانازییە هەمیشە یەکێتی زانایان وەک نوێنەرایەتی راستەقینەی زانایانی ئایینی کوردستان، لە چوارچێوەی پەیامی میانڕەوی و هەستی ئایینی و نەتەوەیی، وە گرنگیدان بە پێکەوەژیان و سەقامگیری کۆمەڵگەو ئاشتی کۆمەڵایەتی خزمەتی کردووەو دەکات.
جارێکی تر لەم ساڵیادە رایدەگەیێنین بە گوڕو تینەوە لە چوارچێوەی شەریعەت و پەیامی رەسەنی زانایانی ئایینی، کە خۆی لە خزمەتی خواو خاک و خەڵک دەبینێتەوە، بەردەوام دەبین و هەمیشە بایەخ بە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ئایینی و بنەماکانی ئاشتی و بەها باڵاکانی کۆمەڵگەو هەستی ئاینپەروەری و نیشتمان دۆستی دەدەین.
جارێکی تر پیرۆز بێت 15 ساڵەی دامەزراندنی رادیۆی دەنگی زانایان، هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک دەخوازین.
راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
4ی2ی2026