یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عەلی مێرگەسەری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی "حاجی سەنیە" لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: رێژەی زەکاتی پارەو سەرفیترەو فیدیەو زێڕو زیو دیاری دەکات    *****    *****   لە ژێر چاودێری یەکێتی زانایان سیمپۆزیۆمێک بەناونیشانی (نەزۆکی و پاراستنی شیرازەی خێزان) بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان یەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان لە پێشوازی مانگی پیرۆزی رەمەزان و تاوتوێکردنی چەند پرسێکی هاوچەرخ و پەیوەندیدار تاوتوێ دەکات    *****    *****   کێشەی قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی چارەسەر کراو بڕیاری پێویست دەرچوو    *****    *****   ساڵیادی رادیۆی (دەنگی زانایان) لەهەموو لایەک پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مەلا حمدامین بەرگرکەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە سەر رەوشی کوردانی رۆژئاڤا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەنجام دەدات    *****    *****   دیداری سەرۆکی یەکێتی زانایان و شێخ مورشید خەزنەوی و تاوتوێکردنی رەوشی کوردانی سوریاو هەڵوێستی زانایان   
یەکێتی زانایان لە پێشوازی مانگی پیرۆزی رەمەزان و تاوتوێکردنی چەند پرسێکی هاوچەرخ و پەیوەندیدار تاوتوێ دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/02/2026 : 14:11:20
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 16ی2ی2026 بە ئامادەبوونی بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان و ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی شاری هەولێر؛ سیمینارێکی تایبەت لە لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەناونیشانی (پێشوازی کردن لە مانگی پیرۆزی رەمەزان و تاوتوێکردنی چەند پرسێکی هاوچەرخ) بەرێوەچوو.


سەرەتای سیمینارەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکردو دواتر بەرێز مامۆستا شێخ موسی باقلانی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان وتەی بەخێرهاتنی پێشکەش کرد.


پاشان بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وتارێکی پێشکەش کرد؛ تێیدا پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی کوردستان کردو باسی لە گرنگی مانگی رەمەزان و رۆڵی زانایان لە گەیاندنی پەیامی ئایینی و قوڵکردنەوەی هەستی دینداری و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی کرد، بەو پێیەی مانگی رەمەزان مانگێکی رۆحی و ئیمانیەو خەڵکی کوردستانیش رێزی زۆر بۆ ئەو مانگە دادەنێت، بۆیە چەند خاڵێکی وروژاند کە پێویستە هەموو مامۆستایانی ئایینی رەچاوی بکەن لە رووی ئارامی مزگەوت و کەشی دینداری و ئەرکە ئایینیەکان و رێنمایی کردنی موسڵمانان و باسکردنی ئەو بابەتانەی بەختەوەری بە دەروون دەبەخشن لەگەڵ ئیسڕاف نەکردن و پاراستنی سامانی ئاوو و کارەباو پاراستنی پێگەی مزگەوت و پاکوخاوێنی.


هەروەها گوتیشی: مامۆستایانی ئایینی ئەرکی سەرشانیان قوڕس و پیرۆزەو کۆڵەگەی ئەم مانگە پیرۆزەن، بۆیە بەردەوام ئامۆژگاری بڵاو بکەنەوەو بەها باڵاکانی ئیسلام و مرۆڤدۆستی بە خەڵک رابگەینن، هەروەک جەختی کردەوە لەوەی دەزگاکانی راگەیاندن بە بەرنامەی جوان و گونجاو خزمەتی ئایین و کۆمەڵگە بکەن، نەک خوانەخواستە گومان و دڵەڕاوکێ بڵاو بکەنەوە.


لە بەشێکی تری قسەکانی باسی لە بازاڕو گرانبوونی کەل و پەل و خواردەمەنیەکان کردو رایگەیاند داوا لە بازرگان و دوکاندارە بەرێزەکان دەکەین گوزەرانی خەڵک لەبەر چاوو بگرن و شت گران نەکەن، چونکە مانگی رەمەزان دەرفەتی لێبوردەیی و خێرو چاکەکردنە نەک قۆرخکاری و گرنکردنی بازار.


دواتر بەرێز د.ئیدریس سورچی ئەندامی لێژنەی فەتوای لقی هەولێری یەکێتی زانایان سیمینارێکی پێشکەش کردو تێیدا بە وردی و زانستی چەند بابەتێکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان لەرووی ئەحکامی رۆژوو و پرسی زەکات و فەتوای هاوچەرخ لەبارەیانەوە باس کردو چەندین روونکردنەوەی شەرعی وەک بەرچاو روونی و بیرهێنانەوە خستەڕوو.


شایەنی باسە دواتر مامۆستایانی بەشدار ئامادەبوو بە پرسیارو سەرنج و پێشنیار سیمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کردو سەرکەوتووانە کۆتایی هات.