یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی مەکتەبی زانایانی کۆمەڵی دادگەری دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای دەزگای گشتی کاروباری مین دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا سعدالله یادگار کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فائق شارەزووری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک لەگەڵ موفتی و مورشیدانی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک مامۆستا مەلا طاهر بەحرکەیی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری سێزدەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی وەستیەت دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (تاوانی ناوزڕاندن و لێکەوتەکانی لە ڕوانگەی یاسا) ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان؛  دەزگای روانگە (سیستەمی پاککردنەوەی ئاوی دەستنوێژ و کۆکردنەوەی ئاوی باران و دووبارە بەکارهێناوەی بۆ ئاودان و شۆردن) لە مزگەوتی حاجی جەبار براغی لە شاری هەولێر دامەزراند    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان لەگەڵ زانکۆی گەرمیان نەخشەی دروستکردنی بینای کۆلێژی زانستە ئایینیەکان دەست پێدەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ جەعفەر حسین کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمود کوزینە کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
یەکێتی زانایان: بە توندی ئیدانەی ئەو هێڕشانەی سەر کوردستان و بارەگاو هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/03/2026 : 14:08:30
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 24ی3ی2026 لە پەیامێکدا یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان سەرکۆنەو ئیدانەی ئەو هێڕشەی شەوی رابردووی سەر بارەگای هێزەکانی پێشمەرگە لە سپیلک دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان


بەداخەوە جارێکی تر کوردستان بریندار کرایەوەو، بە مووشەکی بالیسیتی بارەگای هێزەکانی پێشمەرگە لە سپیلک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کردە ئامانج و، شەش پێشمەرگە شەهیدو سی دیکەش برینداربوون.


زۆر بە توندی ئەو جۆرە هێڕش و کردە نامرۆڤانەیە ئیدانەو شەرمەزار دەکەین، کە پێچەوانەی بنەکانی ئیسلام و مافی مرۆڤ و مافی دراوسێیەتین، لە ئیسلامدا رشتنی خوێن بە ناحەق زوڵمێکی زۆر گەورەو غەدرێکی دوژمنکارانەیەو هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.


پرسەو هاوخەمی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو کەس و کاری شەهیدان دەکەین، دوعای زوو چاکبوونەوەو شیفای بەخێر بۆ برینداران دەخوازین، خوای گەورە کوردستانمان بپارێزێت..


 


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


24ی3ی2026