یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   گەورە زاناو کەسایەتی دیاری عیراق دکتۆر شێخ عبدالرزاق ئەلسەعدی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: وەفاتی زانای ناوداری کوردستانی رۆژهەڵات (مامۆستا مەلا سەید نورەدین واژی) کەلێنێکی گەورەیە بۆ هەموو زانایان    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات   
لقی هه‌ولێری زانایان پرسه‌ له‌ خانه‌واده‌ی دوو مامۆستای ئایینی ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/09/2010 : 20:10:49
قه‌باره‌ی فۆنت
مامۆستا ملا عبدالكریم عبدالله‌ به‌رگێله‌یی
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ،مامۆستا ملا عبدالكریم عبدالله‌ به‌رگێله‌یی، پێش نۆێژی مزگه‌وتی حاجی قادر قرنی ،له‌ گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی ،شاری هه‌ولێر ،به‌هۆی نه‌خۆشی ،له‌نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری ،له‌دوای ته‌مه‌نێكی دوورو دریًَژی ،پڕله‌ عیباده‌ت وخزمه‌تكردنی ئاین و،خاك و،نیشتیمان،دڵه‌كانی له‌كار وه‌ستاو،گیانی پیرۆزی به‌رز بوه‌ووه‌ ،بۆئاسمانه‌كان و،لاپه‌ڕه‌كانی ژیانی كۆتایی پێ‌ هات،شایه‌نی باسه‌، له‌ مه‌ڕاسیمێكی شایه‌سته‌دا،به‌ ئاماده‌بوونی {شێخ نیاز راغب دێگه‌یی}به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و،ئه‌ندامان و،كارگێرانی لق و،{مامۆستا ملا حسن قادیانی }به‌رپرسی ناوچه‌ی {1}هه‌ولێر و،جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو،له‌ گۆڕستانی {شێخ احمد}له‌شاری هه‌ولێر ،به‌خاك سپێردرا،هه‌ربه‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ،لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان،پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی خۆی ئارٍاسته‌ ی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ده‌كات ،كه‌ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

[به‌ناوی خوای گه‌وره‌ومیهره‌بان]

[كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ]

بۆ: بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو مامۆستا عبدالكریم به‌رگێله‌یی
به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی [مامۆستا ملا عبدالكریم]مان بێگه‌یشت، كه‌ به‌هۆی نه‌خۆشی ،له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرٍِۆ،گیانی پیرۆزیانی له‌ ده‌ستداو،دونیای فانی جێهێشت و،گه‌ڕایه‌وه‌ ده‌رگانه‌ی حه‌ق ،
به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی جه‌نابتان و بنه‌ماڵه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و ،خۆمان به‌هاو به‌شی خه‌متان
ده‌زانین، تكاكارو خوازیارین له‌ په‌روه‌ردگاری مه‌زن، سێبووری وئارامیتان بدات و خوالێخۆشبووش بخاته‌ ژێر ڕه‌حمه‌ت و
میهره‌بانی خۆی .
إِنَّا لِلَّهِ ۆإِنَّا إِڵیْهِ رَاجِعُونَ



به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی [رسول حاجی حمدامین كفره‌دۆلی]
لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ،
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ش
ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

[به‌ناوی خوای گه‌وره‌ومیهره‌بان]

[كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ]

برای به‌رێزمان :مامۆستا مه‌لا ئیسماعیل كفره‌دۆلی
به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی برای به‌رێزتمان[رسول حاجی حمدامین]مان بێگه‌یشت، كه‌ به‌كاره‌ساتێكی
دڵته‌زێنی هاتووچۆ ،گیانی پیرۆزیانی له‌ ده‌ستداو،دونیای فانی جێهێشت و،گه‌ڕایه‌وه‌ ده‌رگانه‌ی حه‌ق ،
به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی جه‌نابتان و بنه‌ماڵه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و ،خۆمان به‌هاو به‌شی خه‌متان
ده‌زانین، تكاكارو خوازیارین له‌ په‌روه‌ردگاری مه‌زن، سێبووری وئارامیتان بدات و خوالێخۆشبووش بخاته‌ ژێر ڕه‌حمه‌ت و
میهره‌بانی خۆی و،له‌ تاوانه‌كانی ببورێت.
إِنَّا لِلَّهِ ۆإِنَّا إِڵیْهِ رَاجِعُونَ