یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا أحمدی تاسلوجە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی موهەندیس هەڵگۆرد لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ئیبراهیم سەرسوراوی خۆی و خانەوادەکەی بە روودانی ئۆتۆمبێل گیانیان لەدەستدا، یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەس و کاری دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت   
یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ شاندێكی مه‌سیحی‌و ئێزدیه‌كانی كوردستان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/06/2010 : 08:59:19
قه‌باره‌ی فۆنت
رۆژی(24/5/2010) سه‌رۆك‌و جێگر‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێشوازیان كرد له‌ شاندێكی مه‌سیحی‌و ئێزدییه‌كانی كوردستان، كه‌ له‌ هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌سیحی‌و ئێزدی له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌ یاروه‌ری چه‌ند پیاوێكی ئایینی مه‌سیحی‌و پیاوی رۆحانی ئێزدی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت پێكهاتبوون.
له‌ دانیشتنێكدا مه‌لا عه‌بدوڵا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای به‌خێرهێنانی گه‌رمی میوانه‌كان، ته‌ئكیدی له‌ برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی له‌ كوردستان كرده‌وه‌‌و، پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانی بۆ قازانج‌و به‌رژوه‌ندی هه‌مووان گه‌ڕانده‌وه‌‌و، پێی وابوو، كه‌ هه‌ر خۆشه‌یه‌ك له‌ كوردستان هه‌موو پێكهاته‌كان تێیدا سوودمه‌ند ده‌بن‌و، هه‌ر نه‌هامه‌تییه‌كیش بێته‌ پێشمانه‌وه‌ هه‌موومان ده‌گرێته‌وه‌، ئێمه‌ له‌ كوردستان چه‌ندین ساڵه‌ به‌و په‌ڕی ته‌باییه‌وه‌ ده‌ژین، پێویسته‌ داكۆكی لێبكه‌ین‌و، به‌ هه‌موو لایه‌كی رابگه‌یه‌نین كه‌ كوردستان مه‌ڵبه‌ندی پێكه‌وه‌ژیانه‌‌و، هه‌مووشمان بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌م پێكه‌وه‌ژیانه‌ هاوكاری یه‌ك ده‌بین.
دواتر هه‌ر یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌سیحی‌و ئێزدیه‌كان قسه‌یان كرد‌و، هه‌موو لایه‌ك كۆكبوون له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌و هاوكاری به‌رده‌وام، له‌ دانیشتنه‌كه‌دا شاندی میوان به‌ مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامیان راگه‌یاند، كه‌ ئه‌وان وه‌كو هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌سیحی‌و ئێزدی به‌ تووندی ئیدانه‌ی هه‌موو ئه‌و سووكایه‌تی‌و بێ رێزیانه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ به‌ داخه‌وه‌ وه‌ك مۆدێلێكی لێهاتووه‌‌و، قسه‌ به‌ خوا‌و پێغه‌مبه‌ران ده‌گووترێت، بۆیه‌ لێره‌ به‌دواوه‌ هه‌ر شتێك بێته‌ پێشه‌وه‌، كه‌ سووكایه‌تیكردن بیت به‌ خوا‌و پێغه‌مبه‌ران، ئه‌وان یه‌كدی ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌، وه‌ك هه‌ر سێ‌ پێكهاته‌ رووبه‌روویان ده‌بنه‌وه‌‌و، هه‌موو ئیجرائاتێكیش ده‌گرنه‌ به‌ر، له‌وه‌ش زیاتر ئه‌و ده‌نگ‌و باسه‌ ده‌گه‌یه‌ننه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی له‌ ناوه‌وه‌‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستانن‌و، سكاڵاش ده‌كه‌ن.