یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان و سەرۆکایەتی دەستەی مافی مرۆڤ لە کۆبونەوەیەکدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێکی زانکۆی نۆلج لە شاری هەولێر دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لە هەمبەر (توندو تیژی کۆمەڵایەتی و گرفتە خێزانیەکان) پانێڵێک ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لە هەمبەر (توندو تیژی کۆمەڵایەتی و گرفتە خێزانیەکان) پانێڵێک ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کۆنفرانسێکی تایبەت بە پرسی ئافرەتان دەکات و سەرۆکی هەرێمیش ستایشی رۆڵی زانایان دەکات    *****    *****   بەرپرسی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان لەپانێڵێکدا بابەتێک پێشکەش دەکات لە شاری سلێمانی    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالکریم مەلا عەلی زالیاو کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەنوەر شێخ شێروانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا کاکەمینی بۆکریسکان کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی ئامێدی یەکێتی زانایان بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەوقافی قەزاکە سیمینارێک ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ظاهر کاوانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان و لە مەراسیمێکی شایستە لقی ئامێدی یەکێتی زانایان کرایەوە   
به‌بۆنه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی سێیه‌مه‌وه‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/06/2010 : 09:57:59
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌ مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن له‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌بۆنه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی سێیه‌میانه‌وه‌، شاندێكی زانایانی ئایینی به‌شداری ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌یان كرد‌و، له‌ كۆنگره‌كه‌دا به‌ڕێز مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، په‌یامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی زانایانی پێشكه‌ش به‌ كۆنگره‌ كرد، كه‌ تێیدا پیرۆزبایی زانایانیان پێ راگه‌یاندن‌و، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستن. ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزبایینامه‌كه‌یه‌.
به‌ناوی خوای گه‌وره‌ میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به‌ناوی خۆمان‌و ته‌واوی ئه‌ندام‌و دۆست‌و لایه‌نگرانمان‌و، سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئایینی ئیسلام له‌ كوردستان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین‌و، هیوادارین له‌ كۆنگره‌كه‌تان سه‌ركه‌وتووبن، بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌مان‌و، هه‌وڵدان بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی هه‌ستی نیشتیمانپه‌روه‌ری‌و لێبووردن له‌ نێو سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كوردستان، به‌و ئومێده‌ی بتوانین بگه‌ینه‌ مافه‌ وه‌ده‌ست نه‌هاتووه‌كانمان‌و، بشتوانین پارێزگاری له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانمان بكه‌ین، دڵنیاشین، كه‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌پێی ئه‌و مێژووه‌ی هه‌یه‌تی، ده‌توانێت به‌و ئه‌ركه‌ مه‌زنه‌ هه‌ڵبستێت‌و، له‌ ئاست به‌رپرسیارێتی دابیت بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان‌و، له‌ سه‌نگه‌ری دیفاعكردن له‌ كورد‌و كوردستان ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ رێزماندا
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان