یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
شاندێکی باڵای مەکتەبی کۆمەڵایەتی گشتی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/03/2021 : 12:53:45
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 29ی3ی2021 بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د. عومەر حسن مرۆ ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان، پێشوازیان لە شاندێکی باڵای مەکتەبی کۆمەڵایەتی گشتی بەسەرۆکایەتی بەرێز کاک دەروێش ئاغا بەرپرسی کۆمەڵایەتی گشتی کرد.


لەدانیشتنێکدا سەرەتا بەرێز کاک دەروێش ئاغا ئامانجی سەردانەکەی بۆ یەکێتی زانایان خستە روو، سوپاس و دەستخۆشی کۆمەڵایەتی گشتی گەیاندە یەکێتی زانایان لەهەمبەر ئەو رۆڵ و ئەرک و کاریگەرییەی لەچارەسەرکردنی کێشە کۆمەلایەتیەکان دەیبینن، هەروەک باسی لەوەش کرد کە هەردوولا ئەرک و کاری هاوبەشیان لەسەر شانە بۆ خزمەتی کۆمەڵگەو بنەبڕکردنی ئاریشە کۆمەڵایەتیەکان.


لەبەشێکی تری قسەکانی بەرپرسی مەکتەبی کۆمەڵایەتی گشتی ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە یەکێتی زانایان و مامۆستایانی ئایینی هاوکاری پتر بن بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەو کەمکردنەوەی کێشەو دۆزینەوەو دیارکردنی ئالیەت و چارەسەرکردنی کێشەکان.


لەلایەن خۆشیەوە بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان وێرای بەخێرهێنان و خۆشحاڵی دەربڕین ئاماژەی بە چەند خاڵ و بابەتێکی گرنگی پەیوەست بە کێشەکان و چۆنیەتی چارەسەکردنیان کردو ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی مەکتەبی کۆمەڵایەتی کرد لەچارەسەکردنی کێشەکان، هەروەک ئاماژەی بەوەشدا بەحوکمی ئەوەی کۆمەڵگەی کوردی تایبەتمەندی خۆی هەیە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیش کاریگەری زۆرە لە یەکلایی کردنەوەی ناکۆکیەکان و دانانی چارەسەری گونجاو بۆ ئەو کێشانەی روو دەدەن.


لەبەشێکی تری قسەکانی ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە هەوڵی ئەکتیڤکردن و بەدامەزراوەیی کردنی مەکتەبی کۆمەڵایەتی بدرێت، چونکە لایەنی کۆمەڵایەتی پێویستی بەو بوارە هەیەو لە ئێستاشدا کۆمەڵگەی ئێمە گرفت و ئاریشەی زۆرن، هەروەک ئامادەیی و پاڵپشتی هاوکاری و هەماهەنگی تەواوی بۆ هەر کارو هەنگاوێک لەپێناو ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و چارەسەری کێشەکان دەربڕی.


شایەنی باسە هەر لەو دانیشتنە بەشداربووان پەیوەست بە پرسەکە چەندین قسەو باسیان کردو چەند سەرنج و پێشنیارێک لەو بارەوەیە خرایە ڕوو.