یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   كۆیه‌: خولی زانسته‌ شەرعییه‌كان بەرێوەدەچێت    *****    *****   دهۆك: ماموستا مه‌لا شعبان عبدالله حوجاڤای كۆچا دوای كر    *****    *****   دووكان: مامۆستا مەلا إبراهيم كۆچی دوایی كرد    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان ئێوارە کۆڕێکی پیشەیی ڕێکدەخات    *****    *****   لقی کۆیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لەسەر چەند پرسێکی ئایینی و نیشتمانی دیدارێکی گرنگ ئەنجام دەدات    *****    *****   یەکێتی زانایان بە فەرمی پرۆژە پێشنیاری خۆی سەبارەت بە پێگەی ئایین لەناو دەستووری هەرێم دەداتە پەرلەمانی کوردستان    *****    *****   یەکێتی زانایان سەردانی هەردوو فەراکسیۆنی پارتی و یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی ماڵباتی پێشمەرگە شەهید بووەکانی چیای مەتینا دەکات    *****    *****   شاندىكی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئیدارەی گەرمیان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   لقی شەقلاوەی یەکێتی زانایان کۆیوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە قائیمقامی قەزای رواندوز دەکات   
یەکێتی زانایان لە گەڵ رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لەسەر چەند پرسێکی ئایینی و نیشتمانی دیدارێکی گرنگ ئەنجام دەدات
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/06/2021 : 14:07:52
قه‌باره‌ی فۆنت

 


ئەمرۆ 8ی6ی2021 مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەسەرپەرشتی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان، بە ئامانجی گفتوگۆ سەبارەت بە چەند پرسێکی گرنگی ئایینی و نەتەوەیی و نیشتمانی لەگەڵ رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.


سەرەتای دیدارەکە سەرۆکی یەکێتی زانایان بەناوی مەکتەبی تەنفیزیەوە وێڕای دەربڕینی سوپاس و خۆشحاڵی بەو دەرفەت و دیدارە، تیشکی خستە سەر رۆڵ و پێگەی سەرۆکایەتی هەرێم لە چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی یەکڕیزی نێو ماڵی کوردو سەقامگیری کۆمەڵگە.


سەرۆکی یەکێتی زانایان لە وتەکەیدا باسی لە گرنگی هەبوونی دەستوور بۆ هەرێمی کوردستان کردو ئاماژەی بە زەرورەتی جێکردنەوەو پێگەی  ئایینی ئیسلام لەناو دەستورو دیارکردنی وەک سەرچاوەی سەرەکی یاسادانان کرد، لەگەڵ ئەرک و ماف و ئازادییەکان و  مافی پێکاتەکان و رەچاوکردنی تایبەتمەندی خەڵکی کوردستان. هەروەها رەوشی ئایینی لە هەرێم و بایەخدان بە خوێندنی ئیسلامی و فەزای راگەیاندن لەهەرێم و پرسی چارەسەرکردنی گەندەڵی و گوزەرانی خەڵک و تەبایی نێوان لایەنەکان لەپێناو خزمەت و ئامانجی گشتی بەتێرو تەسەلی گفتوگۆی لەبارەوە کرد.


دواتر رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای بەخێرهێنان و دەربڕینی خۆشحاڵی بە دیداری لەگەڵ یەکێتی زانایان، باسی لە پێگەو کاریگەری زانایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان کردو هەڵوێست و پەیامی یەکێتی زانایانی بەگرنگ و جێی سوپاس وەسفکردو رایگەیاند: رۆڵی ئێوە یەکجار گەورەیە بۆ کوردستان.


سەرۆکی هەرێم رایگەیاند: بە دڵنیاییەوە پێشنیارو دیدی ئێوە لە مەسەلەی دەستوور بە زۆر دەزانین و شتێک ناکەین پێچەوانەی ئیسلام بێت، ئەوە قەناعەتی ئێمەیەو کۆمەڵگەی ئێمەش کۆمەڵگەیەکی دیندارەو بیروباوەڕی ئایینی کاریگەرییەکی قوڵی هەیەو سەرچاوەی ئیلهامی ئێمەش هەستی ئایینی و نەتەوەییە، زانایانی ئایینی رۆڵی سەرەکیان بینیوە لەو لێبوردەیی و پێکەوەژیان و ئاشتی و یەکتر قبوڵکردنەی لە کوردستان هەیە.


سەرۆکی هەرێمی کوردستان کوردستان لەبەردەم هەڕەشەی گەورە دایەو هێزی ئێمەش لە کوردستان لە یەکگرتن و تەبایی دایە، ئێوەش وەک زانایانی ئایینی رۆڵی گەورەتان گیڕاوە لە رابردوو، ئێستاش هەمان هەنگاو لە ئێوە چاوەڕوان دەکرێت، هەموو ئەو شتانەی ئێوە باستان بە هەندی وەردەگرین و کاری لەسەر دەکەین.


شایەنی باسە هەر لەو دیدارە کە بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئامادەی بوو، چەندین پرس و بابەتی تری گرنگی ئایینی و نەتەوەیی و نیشتمانی قسەو گفتوگۆی باشیان لەبارەوە کراو دیدارەکە سەرکەوتووانە کۆتایی هات.