یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان و سەرۆکایەتی دەستەی مافی مرۆڤ لە کۆبونەوەیەکدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێکی زانکۆی نۆلج لە شاری هەولێر دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لە هەمبەر (توندو تیژی کۆمەڵایەتی و گرفتە خێزانیەکان) پانێڵێک ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لە هەمبەر (توندو تیژی کۆمەڵایەتی و گرفتە خێزانیەکان) پانێڵێک ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کۆنفرانسێکی تایبەت بە پرسی ئافرەتان دەکات و سەرۆکی هەرێمیش ستایشی رۆڵی زانایان دەکات    *****    *****   بەرپرسی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان لەپانێڵێکدا بابەتێک پێشکەش دەکات لە شاری سلێمانی    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالکریم مەلا عەلی زالیاو کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەنوەر شێخ شێروانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا کاکەمینی بۆکریسکان کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی ئامێدی یەکێتی زانایان بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەوقافی قەزاکە سیمینارێک ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ظاهر کاوانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان و لە مەراسیمێکی شایستە لقی ئامێدی یەکێتی زانایان کرایەوە   
به‌ژدار بووانی تاقیكردنه‌وه‌ی ته‌عدیل شه‌هاده‌ گله‌يیان هه‌یه‌ء یه‌كێتی زانایانیش به‌دوا داچوون ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/06/2010 : 10:30:03
قه‌باره‌ی فۆنت
تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌ی زانستی به‌ بڕوانامه‌ی شه‌شه‌می دواناوه‌ندی، كه‌ ساڵانه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵێك مامۆستای ئایینی ئه‌نجام ده‌درێت، به‌شێك له‌و به‌ژدار بووانه‌ی نیگه‌ران كردووه‌، كه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ ده‌رنه‌چوون.
به‌ مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌ ئه‌نجامه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی (یه‌كسان كردنی بڕوانامه‌_ تعدیل شهاده‌)، كۆمه‌ڵێك مامۆستای ئایینی سه‌ردانی باره‌گای یه‌كێتی زانایانیان كرد‌و له‌ لایه‌ن سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزیه‌وه‌ پێشوازیه‌كی گه‌رمیان لێ‌ كرا، ئه‌مه‌‌و له‌ دانیشتنێكدا ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ مامۆستایه‌ گله‌یی ئه‌ویان گه‌یانده‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، كه‌ ساڵانه‌ ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ته‌واوه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كان ده‌رناچن، چونكه‌ ئه‌وان پێیان وایه‌ ڕه‌وا نیه‌ له‌‌و ڕێژه‌ زۆره‌ی به‌ژدار بووان، كه‌متر له‌ 30 قوتابی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت.
هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌دوا داچوونی له‌سه‌ر كێشه‌كه‌ كردووه‌و به‌ڵینی چاره‌سه‌ری گونجاوی پێ‌ داون.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ جه‌مال خدر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ڕایگه‌یاند: له‌به‌ر داوای یه‌كێتی زانایان‌و داواكاری ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌، داوامان كردووه‌، كه‌ پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ین‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نین، كه‌ هه‌ر مامۆستایه‌ك تێبینی هه‌یه‌، با داواكاری پێشكه‌ش بكات.
له‌و باره‌وه‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن مامۆستا جه‌عفه‌ر گوانی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن له‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان رایگه‌یاند: ئێمه‌ داواكاری ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌م پێگه‌یشت‌و له‌لای خۆشمانه‌وه‌ تا سه‌ر ئێسقان پارێزگاری له‌ مافی مامۆستایان ده‌كه‌ین، هه‌وڵمان داوه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف چاره‌سه‌ری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش بكه‌ن.