رۆژی 2ی7ی2021 مامۆستا مەلا ئەنوەر کەریم سێبیرانی زانا‌و موفتی و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز مامۆستا مەلا ئەنوەر سێبیرانی
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی مودەریس و زانا‌و موفتی و مامۆستای ئایینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی دیاری شاری هەولێر (مامۆستا مەلا ئەنوەر کەریم سێبیرانی)مان پێگه‌یشت و لەدڵەوە خەمباری کردین.
مامۆستا زانایەکی هەڵکەوتوو و مودەریسێکی دیار‌و موفتیەکی دڵسۆز‌و ئەندامێکی کارای یەکێتی زانایان بوو، ماوەی پتر لە ۲۵ ساڵ بەرپرسی لیژنەی فەتوای لقی هەولێری یەکێتی زانایان بووەو، خزمەتێکی زۆری مزگەوت و ئیسلام و موسڵمانان و حوجرەی فەقێیان کردووەو، خاوەن هەستێکی بەرزی نەتەوەیی و نیشتمانی بوو، وێڕای ئەمەش کەسێکی سادەو دیندارو کۆمەڵایەتی و قسەخۆش و خۆشەویستی لای زانایان و خەڵک بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لەخۆمان و زانایانی هەولێرو خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی ئەو زانا گەورەیە به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
۲ی۷ی۲٠۲۱