یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەگەڵ وتاربێژانی سنووری ئەوقافی دەوروبەر کۆدەبنەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/09/2021 : 20:07:47
قه‌باره‌ی فۆنت

 ئەمرۆ 6ی9ی2021 بەئامادەبوونی هەردوو بەرێزان د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و د. عبداللە مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی لەدیوانی وەزارەت و بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرەو بەرێوەبەری ئەوقافی دەوروبەرو بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان لەگەڵ وتارخوێنانی سنووری ئەوقافی دەوروبەر لە پارێزگای هەولێر کۆبوونەوە.


سەرەتای کۆبوونەوەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکردو، دواتر بەرێز د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە وتەیەکدا بەگەرمی بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کردو خۆشحاڵی خۆی بە دیدارەکە دەربڕی، پاشان تیشکی خستە سەر چەند پرسێکی هەنووکەیی و پەیوەست بە رەوشی ئایینی و نیشتمانی و لەو سۆنگەوە رۆڵی مامۆستایانی بەڕێزی بەرزنرخاند لە بڵاوکردنەوەی بیری میانرەوی و خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، ھەروەھا جەختی لەپاراستنی یەکریزی تەبایی کۆمەڵایەتی کرد بە خاڵی بەھێزی سەرکەوتنی دانا، دواتر بەناوی حکومەتی کوردستان سوپاسی مامۆستایانی کرد کە لەکاتی ھاتنی قەیرانەکاندا رۆڵیان ھەبووە لە ئارامی و بڵاو کردنەوەی ھۆشیاری، لەتەوەرێکی تردا جەختی لە ئایین پەرەوەری و نیشیتمان پەروەری کردەوە ھەروەھا ئاماژەی بەبۆردی وتاری ھەینی کردو رایگەیاند بۆردی وتار لەسەر بنەمای راسپاردەکانی کۆنفرانسی رێکخستنی وتاری ساڵی ٢٠١٦دروست بووەو ئامانجى سه‌ره‌كى ووتارى ئایینى گه‌یاندنى په‌یامى ئایینى و نیشتیمان په‌روره‌رریه‌، لەبەشێکی وتەکەیدا پەیوەندی بەھێزی نێوان یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقافی بەرز نرخاند بۆ گەیاندنی پەیامی ئایینی.


دواتر بەرێز د. عبداللە مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو لە دەسپێکدا سوپاسی یەکێتی زانایانی ئاراستەی مامۆستایانی ئایینی کرد، کە لە ماوەی رابردوو خزمەتێکی گەورەیان پێشکەش کردووەو قەت رۆلی بەرچاوی زانایان لەمەڕ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەو خزمەتی دینداری لەیاد ناکرێت، گوتیشی: کابینەی تازە لەبەرنامەی دایە لەرووی ئایینی هەنگاوی باش بهاوێژێت و ئەرکی ئێمەشە لە چوارچێوەی پاراستنی پێگەی مەلایەتی خزمەت بکەین، چونکە رۆڵی وتاربێژ ئیسلاحیەو دەبێ لە ئاستی گشتی و بۆ بەرژەوەندی گشتی بێت.


سەرۆکی یەکێتی زانایان گوتیشی: زۆر گرنگە وتاربێژان لەمەڕ زانیاری و هەواڵی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هۆشیارو ورد بن، نەک هەرچی پۆست دەکرێ ئەوانی لەسەر مینبەر بڵاوی بکەنەوە، چونکە پێشەنگی ئێمە لە خزمەتی مرۆڤایەتی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) ئەویش هەمیشە خەمی خەڵکی هەبووەو قەتیش بەگژ کەس دانەچووە، بۆیە گرنگە مینبەر کەشێکی رۆحی و ئیمانی دروست بکات، نەک ببێتە ئامرازی شڵەژانی کۆمەڵگەو ئامادەبووانی نوێژی هەینی. هەورەها باسی لە هەماهەنگی و پەیوەندی بەھێزی نێوان یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف كرد كە لەمەڕ خزمەتكردن بە پرۆسەی خزمەتکردنی ئایینی دەکات بۆیە لەقوناغی داھاتوو لەھەموو پرۆژەو بریارەکان پێکەوە دەبین ئەویش بەئامانجی خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام.


دواتر باسی لە گرنگی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کردو لەو سۆنگەوە چەند بەرچاو ڕوونیەکی پەیوەستی دایە وتاربێژان کە بە هۆشیاریەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسە بکەن و نەبنە تەڕەفگیرو مینبەرو مزگەوت بۆ هیچ کەس و لایەنێک بەکار نەهێنن.